کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥٠ كرێكاری كارخانەی \"اتاقسازی ماهوت\" لە سەڵماس لە كار بێكار كران

12:57 - 30 بەفرانبار 2712

كوردستان میدیا: دوابەدوای داخرانی كارخانەیاتاق سازی ماهووت لە شارستانی سەڵماس ٥٠ كرێكار لە كار بێكار كران.
ماڵپەڕی چالاكانی كرێكاری بڵاویان كردەوە، كارخانەی اتاقسازی ماهووت بە سەرپەرستی حوجەت جەهان بین بە هۆی دۆخی خراپی ئابووری و نەبوونی كەرەسەی پێویست داخرا.
پێشتر نزیك بە ١٥٠ كرێكار لەو كارخانەیەدا سەرقاڵی كاركردن بوون و لەمە دواییانەدا رێژەی كرێكاران گەیشتبووە كەمتر لە ١٠٠ كەس.
چەند رۆژ لەمەوبەریش كارگەی بەرهەمە شیرەمەنییەكانی چی‌ین لە شاری ئابدانان لە پارێزگای ئیلام بە هۆی نەبوونی بودجەی پێویست بەرەوڕووی داخران بوویەوە و ١٥ كرێكاری ئەو كارگەیە چوونە ریزی بێكارانەوە.
ئەو كارگەیە بە شێوەی راستەوخۆ سەرچاوەی داهاتی ١٥ كرێكار و بە شیوەی ناراستەو خۆ سەرچاوەی بژیوی ١٥٠ كەس بوو.