کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەكەمین پیشانگای پەیكەر سازیی رێبین حەیدەری لە شاری بۆكان كرایەوە

14:01 - 30 بەفرانبار 2712

كوردستان میدیا: یەكەمین پیشانگای پەیكەرسازیی رێبین حەیدەری، هونەرمەندی كورد لە كۆمەڵەی فەرهەنگی _ هونەریی سیمۆرغ لە شاری بۆكان كرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو پیشانگایە رێكەوتی ٢٩‌ی بەفرانبار دەستی پێكردووە و بۆ ماوەی یەك حەفتە بەردەوام دەبێت.
لەو پیشانگایەدا زیاتر لە ٣٠ی بەرهەمی رێبین حەیدەری یەكێك لە بە ناوبانگترین پەیكەر سازانی كورد و ئەندامی ئەنجومەنی پەیكەرسازانی سوید پیشان دەدرێت.
پەیکەری کەسانی وەکوو مامۆستایان هەژار، قانع، پیرە مێرد، عەلی مەردان، حەسەن زیرەک، قادر عەبدوڵڵازادە ( قالە مەڕە) و زۆر کەسایەتی دیکە لەو پیشانگایە دان.
رێبین حەیدەری تەندیسێکی بەمەبەستی رێککەوتن و ئاشتی دروست کردووە و خستوویەتە بەر دیدی بەشداران و میوانانی ئەو پیشانگایە.

ئەو پەیكەرسازە خەڵكی شاری بۆكانە و خوێندنی لە وڵاتی سوید و ئەمریكا لە بواری هونەری پەیكەر سازیدا تەواو كردووە و ماوەی نزیك بە چوار ساڵە گەڕاوەتە شاری بۆكان.