کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حكوومەتی فەرانسە دوو كەسی بە گومانی كوشتنی سێ‌ ژنە چالاكی كورد دەسبەسەر كرد

19:10 - 30 بەفرانبار 2712

كوردستان میدیا: پۆلیسی فەرانسە دوو كەسی بە گومانی تیرۆری سێ‌ ژنە چالاكی كوردستانی توركیە لە پاریس دەسبەسەر كرد.

هەواڵدەریی فەرانسە بڵاوی كردەوە، ئەەو دوو كەسە لە كەسانی نزیك بە ئەو سێ‌ ژنە كوردە بوون و لە پاریس دەژیان.

یەك لەو دوو كەسە دەسبەسەر كراوە شۆفێری سەكینە جانسێز لە دامەزرێنەرانی پارتی كرێكارانی كوردستان بووە.

پۆلیسی فەرانسە ئاشكراشی كردووە، سەرقاڵی لێكۆلینەوە لەو دوو كەسەن.
چەند رۆژ لەمەوبەر ئەحمەد تورك ئەحمەد تورك پارلمانتاری سەربەخۆی شاری مێردین رایگەیاندبوو: دەزگای سیخوڕییەكانی رێژیمی ئێران و سووریە پێكەوە كار دەكەن و پێشبینیی من ئەوەیە ئەم تیرۆرە كاری رێژیمی ئیسلامیی ئێران بێت.
تورك ئاشكراشی كردبوو، ئەگەری ئەوە لە ئارا دایە رێژیمی ئێران لە رێگەی دەزگا هەواڵگرییەكانی وڵاتانی دیكەوە ئەو كارەی ئەنجام دابێت و لە پلەی یەكەمیشدا حكوومەتی فەڕانسە لە ئاشكرا كردنی ئەنجامدەرانی ئەو تیرۆرە بەرپرسیارە.
رێكەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی، سێ ژنە چالاكی كوردی كوردستانی توركیە، بەناوەكانی سەكینە جانسز، لەیلا سۆیلەمز و ڤیدان دۆغان، لە پایتەختی فەڕانسە كەوتنە بەر هێرشێكی تیرۆریستیی كەسانێكی نەناسراو و گیانیان لە دەست دا.