کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە ئینتزامییەكان لە مینبەری مزگەوتەكانی شاری بۆكانەوە داوای كۆكردنەوەی ماهوارەیان كردووە

19:09 - 30 بەفرانبار 2712

كوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەكانی شاری بۆكان لە كاتی نوێژی هەینیدا داوایان لە هاووڵاتیانی ئەو شارە كردووە كە بەمەبەستی هاوكاریكردنیان بۆ كۆكردنەوەی ماهوارە یارمەتیدەرییان بن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو هێزانە سەرەڕای كۆكردنەووە ماهوارە بە شێوەی بەردەوام و هاوكاتیش بێ‌ رێزی كردن بە هاووڵاتیانی كورد، لە مزگەوتەكانەوە داوای هاوكاریشیان لە خەڵكی كردووە.
بەوتەی شایەتحاڵان ئەو هێزانە بەبێ‌ ئیزن دەرژێنە ماڵی خەڵكی و ماهوارەكانیان لێ‌ زەوت دەكەن.
ماوەیەك لەمەوبەریش هێزە ئینتزامییەكان لە شاری مەریوان و دەورووبەری بەشێكی بەرچاو لە ماهوارەی هاووڵاتیانیان زەوت كردبوو.