کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێمۆکرات لە ناوچەی شامات، چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی ٢ی رێبەندان بەڕێوە برد

13:10 - 1 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شامات چالاکی تەبلیغییان بەبۆنەی ٢ی رێبەندان بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی لە ژمارەیەک لە گوندەکانی ناوچەی شامات، چالاکی تەبلیغی بەبۆنەی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەو گوندانە بریتن لە: تازەکەند، خێراوا، گەوجاوا و حاجی حەسەن.
لەو شوێنانەی شامات تراکت و پوستێری تایبەت بە دووی رێبەندان بڵاو کراوەتەوە.
پێشتریش لە شاری تەورێز لە ئازەربایجانی رۆژهەڵات و ژمارەیەک لە شارەکانی کوردستان وەکوو پاوە، ورمێ و بۆکان، سەرەڕای زاڵ بوونی دۆخی ئەمنیەتی بەسەر ئەو ناوچانەدا، چالاکی بەرینی تەبلیغی لەلایەن تێکۆشەرانی دێمۆکرات بەبۆنەی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان،بەڕێوەچوو.