کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێكۆشەرانی دێمۆكرات لە شاری و شارۆچكەكانی كوردستان بە بۆنەی ٢‌ی رێبەندان چالاكیان بەڕێوە برد

15:44 - 1 رێبەندان 2712

كوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لە چەندین شاری كوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان چالاكیی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، دۆستانی حیزبی دێمۆكرات لە شاری نەغەدە و گوندەكانی سەر بەو شارە چالاكیان بەڕێوە بردووە.

ئەو شوێن و ئاوایانەی نەغەدە كە بە پوستێر و تراكتی 2‌ی رێبەندان رازاونەتەوە بریتین لە:
گۆڕەپانی شەهرداری ‌و دەورووبەری، گۆڕەپانی ژاندارمری، شەقامی د. قاسملوو، شەقامی سمایل ئاباد، شەقامی پیرانشار، گەڕەكی فەرهەنگیان، گەڕەكی ١٦ دەستگاە، مجتەمعی ئاپارتمانی ١٦ دەستگاە، رێگای نەغەدە ـ محەممەدیار، ئیستگای سی ان جی (پمپ گاز)، دەورووبەری زیندان، بازاری هەفتانەی نەغەدە بەگشتی.

گوندەكانی: خەلیفان، وزنە، وینسلیان، كویك، حەلب، دیلانچەرخ، گەلوان و هەروەها لە ئاوایی مهماندار شیرینی یان لەنێو خەڵك بڵاو كردووەتەوە.


لە زۆربەی شوێنەكانی شاری سەقزیش رێز لە رۆژی ٢‌ی رێبەندان گیراوە.
حماڵ ئاوای سەرێ‌ ‌و خوارێ‌، شەریف ئاوا، شاناز، تازاوا، سیلو، ساڵح ئاوا، شەهرەكی دانشگا ‌و هەروەها سەدان كورتەنامە بۆ خەڵكی ‌و دەزگا فەرمییەكانی سەر بە رێژیمی ئێران بەڕێ كراوە.
سنە:

بلواری كوردستان، چوار دیواری، گەڕەكی قەتارچیان، كۆڵانی رێزان، دەورووبەری مەیدانی ئازادی، شەقامی ناسر خسرو، دەورووبەری باشگای ئەفسەران، شەقامی ژاندارمری، گەڕەكی ئاغا زەمان، نەمەكی، دەورووبەری كلیسا، مەیدانی مادر، بەردەشت، سپوور ئاوا، گەلەخان، شەقامی تاڵەقانی، دەورووبەری ساڵۆنی مەلەك نیا، ئاسیا و فەرزانە، شەهرەكی ئەندیشە، شەقامی سیروس، بلواری 28دی، پیر محەممەد، چوارباغ، چواررێیانی چوار باغ، شەقامی سەلاحەدین، شەقامی فەرەح، چوار رێیانی فەرەح، دەورووبەری ساڵۆنی تەختی، تەپەی كەرباسی، ئاپارتمانی كەیان راد، شەهرەكی زاگرۆس، دەورووبەری مزگەوتی قوبا، شەقامی بەهاران، فازی ١٩ی بەهاران، گرێزە، پولیس رای سنە ـ كرماشان هەتا گەردەنەی دڕكە، عەباس ئاوای خواروو، موبارەك ئاوا، سەفەری، گوڵشەن، مەردۆخ، و شەریف ئاوا ئەو شوێنانەی شاری سنەن كە بەشێوەیەكی بەرچاو تراكتی ٢‌ی رێبەندانی لێ‌ بڵاو كراوەتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا ئەندامان ‌و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لەئاوایی نێ‌ی بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان ئاڵایەكی گەورەی كوردستانیان لە بەرزایی شاخی شەڕگا هەڵكردبوو.
شارەدێی شمشێری سەر بە پاوەش لە چالاكی بێبەری نەبووە و ئەندامانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەو ئاواییە بەنووسینی دروشم ‌و بڵاوكردنەوەی تراكتی پێوەندیدار و هەروەها لەسەر جادەی پاوە ـ كرماشان رێزیان لە ٢‌ی رێبەندان گرت.