کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ئاواییەکانی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان رێز لە ٢‌ی رێبەندان گیرا

19:13 - 1 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئاواییەکانی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان و دەوروبەری، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ئاواییەکانی حاجی ئاباد و قانزالی، کۆڵانەکان و مزگەوت و قوتابخانەکانی ئەو ئاواییانە، تابلوکانی کارخانەی سیمانی سەردار تراکت بڵاو کراوەتەوە و لە بەشێکی ئەو شوێنانەشدا دروشم نووسراوە.
هەواڵنێری کوردستان میدیا لە درێژەدا رایگەیاند، هێزەکانی رێژیم لە بەرەبەری 2‌ی رێبەنداندا بەشێکی بەرچاو لەئاواییەکانی ناوچەی ئاڵەەشینیان میلیتاریزە کردووە.
ئاواییەکانی کولاباد، حاجی ئاباد، قارنجەی گەورە، قارنجەی چکوولە، قەڵای رەسووڵە سیت، حاجی لەک، ئاغلیان، سریلاوا، پیرۆلی باغی و قەرەگۆل، ئەو ئاواییانەن کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی رێژیمەوە ئەمنیەتی کراون.
ئەندامان و دۆستانی حیزب سەرەڕای ئەو کەشە ئەمنیەتییە لە بەشێکی ئەو ئاواییانەدا چالاکییان بەڕێوە بردووە.