کوردستان میدیا: کوردەکانی کوردستانی سووریە لە ڤانکۆڤێری وڵاتی کانادا بۆ مەحکووم کردنی کوشتاری خەڵکی بێ تاوان و بە تایبەتی کوردەکانی ئەو وڵاتە، خۆپیشاندانێکیان رێکخست و کۆمێتەی حیزبی دێمۆکراتیش بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خۆپیشاندەرەکان لە بەردەم کتێبخانەی گشتیی شاری ڤانکۆڤێر کۆبوونەوە و پشتیوانییان بۆ شۆڕشی رەوای خەڵکی سووریە دەربڕی.
ئەو خۆپیشاندەرانە وێڕای دانی دروشم، هێندی نووسراوەشیان بە زمانی ئینگلیزی لە نێو هاووڵاتییانی ئەو شارەدا کە باسی لە کوشت و کوشتاری هاووڵاتییانی سووریە بە دەستی هێزە نیزامییەکان کردووە، بڵاو کردۆتەوە.
ئەو خۆپیشاندەرانە لە ناو دروشمەکانیاندا باسیان لە سیستمی فیدراڵی بۆ داهاتووی سووریە کردووە.
ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات بە هاوکاری کۆمیتەی رۆژهەڵاتی کانادا لەو خۆپیشاندانەدا بەشدار بوون.