کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ یاد و ساڵیادی كۆچی دوایی هونەرمەندی مەزنی میللەتەكەمان محەممەد ماملێ‌

13:29 - 2 رێبەندان 2712

شێركۆ شێخ نوری

سەرێ‌ هەڵێنە رو لەگەردوون كە

تەماشای بڵیسەی پیرە دەروون كە

لەدەستدان و ئاوا بوونی ئەستێرەیەكی ئاسمانی هونەری كوردی كوردستان و سەدەی بیستەم ... هونەرمەندی لە مێژینە ماملێی هێژاو نەمر ماملێ‌ی زەمانە، یادی بەخێر، شاری دڵم، هاوار هاوارە، شوانە و شەنگە بێری، بازی بێریان، شەوانەی شوانی ماملێ‌ی، لالە بەدەستان، هاواری خەڵكی كاروانە، راوچیان راوە، و كۆچی سوور دەروا و بەجێم دێلێت، وەرە حەیران، كانی مرادان، فاتمۆكێ و بولبولی شەیدا، شار بەشار بارانە، مەلەك لەبەر نانی، ئەرێ‌ گولی و ئای فەلەكە . باخەوان من غەریبم و ماملێ‌ كاتی بەهارە، بەهاران خۆشە زمزیران، بابچینە ناو شلێران، هاتم بەبۆنەی خالان و پەرێشانم، من دەنالێنم خاكی كۆچە یارەكەم و دەمێك ساقی دەمت بێنە و سەدان ئاواز و گۆرانی تر..

ماملێ مامۆستای بەستە و مەقام و ئاوازی نەتەوایەتی كوردی رابەری پێشەنگی هونەری رەسەنی گۆرانی كوردی .. ماملێ‌ خاوەنی كەسایەتییەكی ناسراو و پایە بەرز و بەڕێز و پالپشتی رەنجدەرانی گوند و شار، ماملێ‌ ی خۆشەویستی گەل و خاك و نیشتیمان و تەكیە و زیارتگای عاشقان و ..كێ‌ هەیە نەیناسێ‌ چ لە دوور چ لەنزیك یان ئاشنایەتی چ لەگەڵ خودی خۆیدا و چ لەگەڵ گۆانی و ئاوازەكانی ئەم دەنگە بەسۆزە و نەمرە لە مێژ سالە 9هاوەڵ و هاودەمی ژیانمان بووە گەلێك هەوراز و نشێوی بڕیووە و هۆبە هۆبە شار بە شار و ماڵ بە ماڵ و گوند بەگوند لەدەرگاو دەروازەی روحمانی داوە زۆر هەوار و مێرگ و سەیرانگا و كوێستانی بەسەر كردۆتەوە گەڵیك بەزمو ئاهەنگی گێراوە.. بۆ كۆرپەلە و جگەر گۆشە ساواكانی كورد لایلایەی بەزمانی شیرینی كوردی چڕیوە و بەدەنگە پڕ سۆزەكەی ماندوو بوونی لە رەنجبەران و خەرمان بەرەكەتی لە پالە و جوتیاران و دەست خۆشی لە راوچیان كردووە هەر لەرێگای گۆرانی میلۆدی ئاوازەكانیەوە بە هەڵبژاردنی هەڵبەستی شیاو و شێعری هەست بزوێن و پاراوی كردووەتە دیاری سڵاوی شۆڕش گێرانەی ئاراستەی پێشمەرگە و شۆڕشگێرانی كورد كردووە لەناو شاكارە جوانەكان و ناو باغ و گوڵزاری جوانی شیعری مامۆستای پای بڵند مام هێمن گوڵ چنی كردووە و ئەو دوو شاكارە جوانە لەناو چوارچێوەی ئاواز و مێلۆدییەكەیدا رازاندووەتەوە بۆ هەر دوو شێرە ژن خاتوو ئەختەری خێزان و هاوسەری رەشۆڵی هونەرمەند كەلەسالی (1956) لە خۆپیشاندانەكەی بەردەمی سەرا كاتێ‌ تەرمی پیرۆزی یەكەم مەلیكی كوردستان شیخ محمودی حەفید گەیشتەوە سلیمانی و ئەوەی تر بۆ خوشكی خۆراگر و شۆڕشگێر و قارەمانی میللەتەكەمان روسور خاتوو لەیلا قاسم بە پیرۆزی و شكۆداری ئەم دوو شێرە ژنە لە هەر هەڵبەستێك چەند دێر دەكەینە دیاری .

بۆ ئەختەر:

ئەختەر كچی كوردی چاو مەست
ئیلهام بەخشی شعری پر هەست
ئەی پێشمەرگەی میللەت پەرست
كە دیتمی تفەنگ بەدەست
زانیم گوولی هیوا پشكوت
بەیانی ئازادی ئەنگوت
...................................................

بۆ شەهید لیلی قاسم

كە تۆ تۆرای لەچاوم هات خەوی من
لەبسكت رەشترە مانگە شەوی من
برۆ مەجنون بەلیلای خۆت مەنازە
كەناوبانگی پتر دەركرد ئەوی من
بزەی هاتێ‌ و گوتی جەلادی خوێری
بەكەیفی خۆت پەت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نیە میداڵی ئیفتیخارە
كەبوومە قارەمانی میللەتی خۆم
ئەمانە و سەدان ئاواز و مەقامی بەجۆش و بە پێزی وتووە پێشكەشی بە كۆمەڵگا و بە میللەتی كوردی كردووە هەر لەرێی هوونەرەكەیەوە خزمەتێكی زۆری كردووە هەرگیز درێغی نەكردووە لە خزمەت كردنی گەل ونیشتیمانەكەی لەرێی هوونەرەكەیەوە ئەو سەردەمانە ئەوان رۆژان ئاواز و هونەرەكەی و وتنی گۆرانی هەڵبژاردنی هەڵبەست و شعرەكان كاریگەریەكی زۆری هەبووە دەوری هەبووە لەسەردەمێك كەچۆن جلو بەرگ و شتە كەلتورییەكانی دیكە قاچاغ بوون خوێندن ونوسینیش خرابوونە كۆت و زۆر بڤە بوون و قەدەغە بوو كەس بە زمانی دایك بخوێنێ و بنوسێت لەشوێنە هەریمیەكاندا قسە بەزمانی دایك بكات ..

بەلام ئەم كەڵە هوونەرمەندە بەراستی لەرێگای دەنگ وسۆزی و دەنگە زولاڵەكەی و ئاواز و مەقامەكانی خۆی لەخۆیدا ببوونە قوتابخانەیەك هەر لە بیرو هۆش و هەستی خەڵكی كورد و لاوانی كورددا بوو بۆ ئەوەی هیچ نەبێت لەم رێگایەوە زمانی شیرینی كوردی و زمانی دایكیان لەبیر نەكرێت لەلایەكی ترەوە.. تێكستی گۆرانییەكانی هەڵبژاردەیەكی زۆر ئوستادانە بووە كە لەو سەردەمەدا جگە لەمرۆڤ و ئەویندارانی جۆش دەهێنا بەڵكو هانا و دەروونی كوردانی زاخاو دەدایەوە و لەلایەكی ترەوە گۆشی دەكردن و بە ئاگای دهێنانەوە هزر و هەستایەتی پڕ كرد لەوشەی كوردی پڕ لە حەماسەت و ناخ هەژاندن بۆ كوردایەتی و بۆ شۆڕش و بەرخۆدان و خۆراگری لەئاست دوژمنە سەرسەختەكانی . بەڵێ ماملێی‌ ناودلان هەمیشە پەپوولەی ئارەزوی ژین و شادی مژدە بەخش بوو بۆ دەردی دووری هەتوان و سارێژكەری برین و زام و ئازارەكان بۆ فینكەرەوەی دلانی گرگرتوو خەم رەوێن و جێی سەبووری بووە ئاوازوو میلۆدییەكانی سەمفۆنیایەكی ئارام بەخش بوون تابلۆیەكی نەخشێنرا و پڕ لە چیرۆكی ئەوین و ئەوینداری بووە ئەم هوونەرمەندە جوانە كە دەنگی تێكەلی ژێی تار دەكرد بە ئاخ و حەسرەتەوە مەقامی شوری واتا بەیاتی دەچری و بازی بێریانی بەدوا هەڵدەدا. جیهانی جوی سروشتر بۆ مرۆڤ دە خولقاندو مام هێمن كە لە زۆربەی یاد و بیرەوەری و نوسینەكانیدا باس لە مەزنی و خۆشی و خوانی ئەم كەلە هونەرمەندە دەكات .
دەنگی زوولاڵ و ئاسمانی ئەم هوونەرمەندە خەم دەرەوێنێ‌ كموڵوكۆم دادەمركێنێ‌ و ئارامی دەخاتە ناو دڵ و دەرونمەوە.
دیاری مەزنی هونەرمەند لای هونەرمەندە هەر هونەرمەندێكیش دەتوانی مەزنی هونەرمەند بپارێزێت. بەڵی دەنگی زولالی ئەم هونەرمەندە نەك هەر لای لاوان و ئاقان و پالە و رەنجبەر و رەنجدەر و خەڵكی شار و لای ئەدیب و شاعیرانیش پەسەندە بەڵكوو لای زۆربەی پیاو ماقوڵان و سەركردە و سەردار و سەرۆك هۆز و سەرۆك عەشیرەتەكانیش پەسەندە و تەنانەت لەلای سەرۆك (قازی محمد) زۆر پەسەند بووە بەتامەزرۆییەوە گوێی لێگرتووە حەزی بەدەنگی كردووە. بەچاوی رێز و شكۆداری سەیر دەكرا. بەلای ئەم هونەرمەندە هەم شاسواری ماندوو نەناسی مەیدانی رەسەنی هونەری كوردی خزمەتی هونەرو ئاوازو گۆرانی كوردی كردووە لەرێی هونەرەكەیەوە بەڵام ئاخ و داخ و ژان بەجەرگم بەكۆڵی حەسرەت و لە ناو دونیای پڕ لە چاوەڕوانی و چاوەرێ بۆ جگەر گۆشە و کوڕە بێسەر و شوێنی كە هەتاكوو كۆتایی ساتەكانی ژیانی هەر چاو لەرێ بوو چاوە چاوی بوو بۆ دیدار و شادبوونەوەیان، بەڵام سەد داخ و مەخابن هەردووكیان دیدار ئاخیر بوون هەروەك خۆی دەبێژێ‌ :

گەر نەمدیتەوە ئازیم برۆ بۆخۆت سەلامەت
دیدەنی دیدار ئازیزم گیانە كەوتە قیامەت


بەداخەوە لەكۆتای سەدەی بیستەمدا لەدوای كوژانەوەی (74)مۆمی پر لەجوانی و لە كاری شاكاری جوانی هونەری و مەزنی و لەسەر خاوەت و پر شكۆیدا لە رۆژی 3ی رێبەندان و رۆژیك دوای یادی 53 ساڵەی كۆماری مەهاباد لە (23/1/1999) رۆژی شەممە دڵە پاك و گەورەكەی لە لێدان كەوت و ماڵ ئاوایی یەكجاری لێكردین و گیانی پاكی بە فیردەوسی بەهەشتی نەمران سپارد و بەخشی و كۆلی حەسرەت و داخ و پەژارە و خەمیشی بۆ سەرجەم گەلی كورد بۆ هەوادار و گوێگرانی بەتایبەتی بە جێهێشت و روحانیەتی لە تەفەزەی سینەیەوە وەك كۆترە باریكە لە شەقەی باڵیدا و بەرە و قوڵایی ئاسمانی كوردەواری فڕی و چوار ئەستێرە
گەشەكانی ئاسمانی هێمن و هەژار و وەفایی و كامیل گیانی ئاویتەی ئەو چوار ئەستێرە نەمرە كردوو و بوو بە ئەستێرەی پێنجەوانە، ئەوان بە شێعر و هەڵبەست و هۆنراوە ماملێ بە ئاواز و مەقامی ناسك و دەنگی زوڵاڵە بەسۆزەكەی قەتاری بۆ هێمن و شەوە ئەستیرە بۆ هەژار و شاری دلم بۆ كامیل ئەری بە زولف و روخسار بۆ وەفایی دەچرێ‌.

ماملێ‌ی نێو دڵان دەرۆی ئۆخر مال ئاوا

دووبارە دیدەنی دیدار كەوتە قیامەت


ماڵ ئاوا. ماڵ ئاوا رۆحت شاد و گۆرت پر نوور ماملێ‌ی نەمر و مرۆڤە مەزنەكەی نێو دڵان.