کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لەناوچەی ورمێ‌

14:33 - 2 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دێمۆکرات لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێكەوتی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی دایە ئەسمەر شوانی خەڵكی گوندی دەلوی ناوچەی ورمێ‌ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ئەسمەر شوانی دایكی عەبدولڕەحمان مەحموودی شەهیدی حیزبی دێمۆکرات بوو.


دایە ئەسمەر لەنێو خەڵكێدا كەسێكی ناسرا‌و و رێزێكی تایبەتی لە ناوچەكەدا هەبوو.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كۆچكردوو دەكات ‌و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێ‌.

رۆحی شاد