کوردستان میدیا: نوێنەری ورمێ وێڕای ئاماژە بەوەی کە لەسەدا ٣٠یی ئاوی دەریاچەی ورمێ ماوە، گوتی، وشک بوونی ئەو دەریاچەیە کۆچی میلیۆنان هاووڵاتیی لێدەکەوێتەوە.
نادر قازی پوور، نوێنەری ورمێ گوتوویەتی: بەرپرسان لەهەمبەر بارودۆخی دەریاچەی ورمێ تەنیا قسە و دەنگۆی خۆیان رادەستی خەڵک دەکەن، کە هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوە کە ئەو دەریاچە لەسەدا ٣٠یی ئاوەکەی ماوەتەوە.
قازیپوور رێکەوتی ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی لە دانیشتنی ئاشکرای مەجلیسدا گوتی: لە حاڵێکدا کە ئاوی زەڕیاچەی ورمێ لە حاڵی وشک بوون دایە، سەرکۆماری رێژیمی ئێران، گەڵاڵەی گەیاندنی ئاو بۆ شارەکەی خۆی لە زەریا خەزەرەوە، دەکاتەوە.
ئەو نوێنەرە، وێڕای هوشداری دان بە بارودۆخی قەیراناویی زەریاچەی ورمێ، لەسەر راگواستنی ئاو بۆ ئەو زەریاچەیە، پێداگرتی کردۆەوە و دەڵێت لە ئەگەری ئەنجام نەدانی ئەو کارە بە میلیۆنان هاووڵاتیی ئەو ناوچە کۆچ دەکەن.
ناڕەزایەتییە خەڵکییەکانی ساڵی رابردوو، لە هەمبەر وشک بوونی دەریاچەی ورمێ، بووە هۆی پەسند کردنی گەڵاڵەیەک لەمەڕ راگواستنی ئاوی رۆخانەی ئەرەس و سیلوە بۆ ئەو دەریاچەیە.
هەتا ئێستا ئەو گەڵاڵەیە نەچۆتە قۆناخی جیبەجێ کردنەوە و قەیرانی دەریاچەی ورمێ بۆتە هۆی نیگەرانیی چالاکانی ژینگە پاریزی.