کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات جێژنی ٢ی رێبەندانی لە وڵاتی سوێد بەڕێوە برد

00:47 - 3 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: جێژنی ٢ی رێبەندان ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە بەشداریی نوێنەرانی لایەنە سیاسییە کوردستانی، ئێران و سوێدییەکان لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو.
بەپێێ راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر ریزبەندی رێوڕەسمەکە لەلایەن بەڕێوەبەران ئاوارە جەلالی و سومەیە دەرویشی بە دوو زمانی کوردی و سوێدی پێشکەش کرا و پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سوێد، لەلایەن مستەفا زارعی بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.
پاشان پەیامی هێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان، لەلایەن سەعدەدین مەولاوە خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لەلایەن شەرمین بوزئەرسەلانـەوە پێشکەش کرا و دواتریش پەیامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیداراڵ ، پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی هاوپەیمانان لەلایەن زاگرۆس خوسرەوییەوە خوێندرانەوە.
دواتریش ئامانج عەبدی پەیامی کۆمیتەی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و کوردانی خوێندەوە.
پەیامی ئەم حیزب و لایەنانەش لە رێوڕەسمی ٦٧مین ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی سوێد لەلایەن نوێنەرەکانیانەوە خوێندرانەوە:
ــ حیزبی سوسیال دێمۆکراتی سوێد

ــ حیزبی مودێرات

ــ حیزبی چەپی سوێد

ــ پارتی ژینگەی سوێد

ــ پەیامی سەنتەر پارتی
ئەو پارت و لایەنانەش کە برووسکەی پیرۆزباییان بە رێوڕەسمەکە گەیشتبوو بریتین لە:
ــ لیژنەی ناوچەیی پارتی دێمۆکراتی کوردستان، سوێد

ــ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، سوێد

ــ یەکیەتیی ژنانی کوردستان، سوێد

ــ پارتی دێمۆکراتی باکوور

ــ حیزبی شیوعیی کوردستان، سوێد

ــ کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کومۆنیستیی ئێران، سوێد

ــ نوێنەرایەتیی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات

ــ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، سوێد

ــ رێکخراوی فیداییانی خەڵقی ئێران، زۆرینە

ــ ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە

ــ سازمانی دێمۆکراتیکی یارسان

ــ کۆمکار

ــ هاکپار

ــ پارتی دێمۆکراتی کوردستان، رۆژاوای کوردستان

ــ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان، لقی هەندەران

ــ کۆمەڵەی ئاشتی و گەشەپێدانی کوردستان

ــ کۆمەڵەی گوڵان لە ستۆکهۆڵم

ــ رێکخراوی مافی ژنی کورد

ــ ژنانی رۆژهەڵات، سوێد

ــ حیزبی خەڵکی بەلووچستان

ــ کۆمەڵەی کوردی لە شاری ئێسکلیستوونا
رێوڕەسمەکە بە گۆرانیی هونەرمەندان شوان پەروەر و بەختیار ساڵح و شایی و گۆڤەندی بەشداران کۆتایی پێهات.