کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی ئوتریش رێز لە رۆژی دامەزرانی كۆماری كوردستان گیرا

01:00 - 3 رێبەندان 2712

كوردستان میدیا: لە شاری وییەن پایتەختی وڵاتی ئوتریش رێوڕەسمی رۆژی ٢‌ی رێبەندان لەلایەن ناوەندی رەوندی كوردی و بەسەرپەرستی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لەو وڵاتە بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێوڕەسمی ٦٧هەمین ساڵوەگەڕی كۆماری كوردستان بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پێشەوا و شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد.
دواتر لەلایەن بەڕێزانەوە سۆما مورادی و حوسێن خاڵ خاڵ بە زمانەكانی كوردی و ئاڵمانی بەخێرهاتنی میوانەكان كرا و ئەو یادەیان لە بنەمـاڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیانی سیاسیی و كەم ئەندامان و گەلی كورد و بەشدارانی رێوڕەسمەكە پیرۆز كرد.
لەو رێورەسمەدا پەیامی رەوەندی كوردی لە لایەن كاك كیومەرز شاسەوارییەوە خوێندرایەوە.


دواتر هونەرمەندان دەلیل دیلانر، كۆما ئازادی و قادر ئەلیاسی بە گۆرانی رێوڕەسمەكەیان زیاتر رازاندەوە.