کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی ئەمریکا جێژنی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەڕێوە چوو

14:10 - 3 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی واشینگتۆن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان رێوڕەسمێکی بۆ ئەندامانی حیزب و کوردانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە پێک هێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ‌ دەنگی بو رێز گرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
سەرەتا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا لەلایەن بەڕێز نایب بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە پێشکەش کرا. ناوەڕۆکی پەیامەکەی کۆمیتەی حیزب لە ئەمریکا ئاوڕدانەوەیەک بوو لە مێژووی کۆماری کوردستان و باسێکی کورتی قۆناغی ئەمڕۆی خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی کورد بوو.
لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا دوو چالاکوانی کورد بە ناوەکانی ئەحمەد عارف و لوقمان ئەحمەد باسێکی کورتیان لەسەر دۆخی نالەباری ئاوارەکانی کوردستانی سووریە پێشکەش کرد و داوایان لە کوردانی دانیشتووی دەرەوی وڵات کرد کە هەر رێگەیەکەوە دەتوانن یارمەتییەکانی خۆیان بگەینە ئەم لێقەوماوانە.
چەند بەشداربوویەکی رێوڕەسمەکە چەند پارچە هەڵبەستێکیان بەبۆنەی ئەو رۆژە پیرۆزەوە خوێندەوە.
هونەرمەندان فواد و رێبوار بە گۆرانی وتن، رێوڕەسمەکەیان زیاتر رازاندەوە.
ئەو حیزب و لایەنانەش لە رێوڕەسمەکەدا پەیامیان پێشکەش کرد بریتین لە:
ــ لقی ٧ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان

ــ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەمریکا

ــ نوێنەرایەتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا

ــ بزووتنەوەی گۆڕان

ــ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

ــ ناوەندی کورد لە ئەمریکا

ــ یەکیەتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

ــ یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا