کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری کۆپێنهاگ لە دانمارک جێژنی ٢ی رێبەندان بەڕێوەچوو

14:49 - 3 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ شیلەند، لە شاری کۆپێنهاگ رێوڕەسمی دامەزرانی کۆماری کوردستانی بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەم رێوڕەسمەدا نوێنەرانی زۆربەی حیزب و لایەن سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ناوچەی شیلەند بەشدار بوون.
رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ کرد و ریزبەندی بەرنامەکان لەلایەن بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە سۆما بابایی و سمایل فەرەجییەوە ناسێنرا.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک لەلایەن سولەیمان کەڵەشی بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا پەیامی پارت و لایەنە سیاسییەکانی خوێندرایەوە کە ناوەکانیان بەم چەشنەیە:
ــ پارتی دێمۆکراتی کوردستان

ــ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

ــ بزووتنەوەی گۆڕان

ــ پارتی سوسیالیستی کوردستان

ــ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

ــ پارتی دێمۆکراتی کوردستان، باکوور

ــ پارتی ئازادی کورد لە سووریە

ــ ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریە

ــ کۆمەلەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ــ کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ــ کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کومۆنیستی ئێران

ــ کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ

ــ حیزبی خەڵکی بلووچستان

ــ فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی دانمارک

ــ ئینسیاتیڤی کورد لە دانمارک

ــ کۆمەڵەی ئیزدییەکانی دانمارک

ــ رێکخراوی کوردۆساید (چاک)
لەم رێوڕەسمەدا دوو پارچە شیعر لەلایەن عەلی قادری شاعیر و رۆیا کچە خنجیلانەی رۆژئاوای کوردستان، پێشکەش کران.
رێوڕەسمەکە بە گۆرانی و مووزیکی هونەرمەندان ئەرسەلان جەودەت، حەمە غوڵامی و پەیمان میلان و هەروەها بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێهات.