کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکرات بەبۆنەی ٢ی رێبەندان بەردەوامە

19:08 - 3 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێمۆکرات لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکی تەبلیغی یادی کۆماری کوردستان و پێشەوا قازییان بەرز نرخاند.
ئەو شوێنانە کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە:
مەریوان:
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە گوندی میانە ئاگری جێژنی ٢ی رێبەندانیان هەڵكرد و لەم گوندەدا سەرەڕای خوڵقاندنی کەشی ئەمنیەتی لەم گوندە لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە، بۆ بەرز راگرتنی یادی پڕ شكۆی دامەزراندنی كۆماری كوردستان لەسەر بەرزایی تەپۆڵە ئاگریان كردەوە و هەتا بەرەبەیانی ئاگرەكە دەگەشایەوە.
لە گەڕەکەکانی مەیدانی بێسارانی، ئیستادیۆم، سەردۆشییەكان، چوارباغ، لەیلاخییەكان، باخ پارک، شەیچراخی، مەیدانی معلم، قوتابخانەی كچانەی زانیاری و قوتابخانەی هیدایەتیش چالالکی بەڕێوە چووە.

سنە:
شەقامی سیرووس، چوارباغ، كۆڵانەكانی پیرمحەممەد، تەپەی بەهارمەس و مەیدانی فووتباڵی ئەمین.
ورمێ‌ ناوچەی دۆل:
بەردەكەشك، قامشلوو، زێوە، نەناس و نازناز، پێویست بە گوتنە كە ئەندامانی حیزبی لە سێڕێیانی نەناس و زێوە ئاڵایەكی گەورەی كوردستانیان هەڵكردبوو.
هەوشار:

فەلەكەی دوکتور قاسملوو، گەڕەكی كوشتارگا، دەوروبەری نەخۆشخانە، چوارڕێیانی ئەسڵیی شار، گاراژی ساین قەڵا ‌و تیكاب، جادەی بوكان ــ ساین قەڵا، فەلەكەی ئاختەپە، دەوروبەری فەرمانداری و شارەداری، دەوروبەری زانكۆی ئازاد، شەقامی سەهەند، شەقامی معلم، پردی قۆزلووی هەوشار، سێ‌ڕێیانی مەمەڕ، سێ‌ڕێیانی باخوو ئەلیاوە، جادەی حەسار، گوندەكانی قۆزلووی هەوشار، بیچاخچی، مەمەر، گوێزە گەورە، سەفاخانە، گۆزەبڵاخ، حەسەنلوو، ئاختەپە قازانلی، ئەحمەد ئاوا، حاجیاوای سەرچۆمی جەخەتوو، سارووجەی كۆن، گەڕاو، ئاغاجەری، قسقۆپی، ساینجووت، كارێز، تۆمراغاج و یەنگیجە.
سەقز:
سەرپردی قاراوا، كوچە و كۆڵانەكانی سیلوو، گەڕەكی ساڵح‌ ئاوا، شاناز، كەریم ئاوا، بەردبڕان، دەوروبەری مەڵقەرەنی، گەڕەكەكانی گەرمكاوا، دادگای كۆن، بلواری بانە، سەرپردی هەوایی، سەرپردی ئۆلیخان، شەقامی ساحیلی، پاركی مەولەوی، ترمیناڵی سەقز ــ بۆكان، گەڕەكی حماڵ ئاوای سەر‌وو و خواروو.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە گوندی شەهیدپەروەری حلبێ و كویكان، كەرێزەی شكاكان، وەنس لو چالاكیی بەرینی تەبلیغیان بەڕێوە برد ‌و هەروەها لە ئاوایی حلبێ وێڕای گوشاری زۆری رێژیم لەسەر خەڵك ئەندامانی حیزب ئاڵایەكی گەورەی كوردستانیان لەسەر خانە بهداشتی ئەو گوندە هەڵكرد.
بۆكان:
لە مەجبورئاوای شاری بوكان، شەقامی ٥٥، دەوروبەری مزگەوتی سەید جەمال الدین، شەقامی ئوستاد حەقیقی، شەقامی سیلوو، كۆڵانەكانی دینار فرۆشان تراكت و دروشمی پێوەندیدار بە ٢ی رێبەندان بڵاو كرایەوە.
ئاڵەشینی بۆكان:
لە ئاوایی رەحیم خان لە دوو شوێنی بەرچاو ئاڵای كوردستان هەڵكرا كە بۆ ماوەی چەندین رۆژ هەر دەشكایەوە.
چۆمی مەجیدخان:
لەسەر شاخی عەلیابادی قەرەگوڵ ئەندامانی حیزب ئاگری ٢ی رێبەندانیان كردەوە.
نەغەدە:

مەیدانی شارەداری و دەوروبەری، مەیدانی ژاندارمێری، شەقامی دوکتور قاسملوو، شەقامی سمایل ئاباد، شەقامی پیرانشار، گەڕەکی فەرهەنگیان، گەڕەگی ١٦ دەستگا و کۆمەڵە بینای نانی ١٦ دەستگا و هەروەها رێگاکانی نەغەدە ــ محەممەدیار، وێستگەی سی‌ئێن‌جی و دەوروبەری زیندان و بازاری گشتی و حەفتانەی نەغەدە.

گوندەکانی خەلیفان، وزنێ، وینسلیان، کویک، حەلب، دیلانچەرخ، کەڵوان و مێهماندار.

لە گوندی مێهماندار نوقڵ و شیرینی بەبۆنەی جێژنی ٢ی ریبەندان بڵاو کراوەتەوە.