کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە کانادا بەشداریی لە ٢٣مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی بەرەی دێمۆکراتیکی گەلی ئەهواز کرد

20:07 - 3 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: لەسەر بانگهێشتی فەرمی بەرەی دێمۆکراتیکی گەلی ئەهواز کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە کانادا لە رێوڕەسمی ٢٣ ساڵەی دامەزرانی ئەو بەرەیە بەشداریی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئێستا شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژهەڵاتی کانادا پێکهاتوو لە کەژاڵ محەممەدی، عوسمان و هادی ئێراندۆست، یوسف محەممەدی و محەممەد سەدیق ئیبراهیمی لەو رێورەسمەدا بەشدار بوون.
لەو رێوڕەسمەدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژهەڵاتی کانادا، لەلایەن محەممەد سدیقـەوە پێشکەش کرا.

3491.jpg


لەم کۆڕ یادەدا بێجگە لە کۆمیتەی حیزب، نوێنەری حیزبی سەربەخۆ خوازی ئازەربایجانی جنوبی، ناوەندی فەرهەنگی تورکەمەنستانی جنوبی، نوێنەری بەرەی رزگاریخوازی سووریە، نوێنەرێک لە لایەنی فەلەستینی، حیزبی خەلکی بەلووچ، کۆمەڵەی کوردستانی ئێران و چەندین کەسایەتی ناسراوی عەرەب بەشدار بوون.
لە پەراواێزی ئەم رێوڕەسمە شاندی کۆمیتەی حیزب چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵ لایەن و رێکخراوەکانی بەشدار پێکهێنا.