کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری حیزبی دێمۆکرات لە بریتانیا لەگەڵ بەرپرسی توێژینەوە ستراتیژیکەکانی ئەو وڵاتە

12:51 - 4 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: رزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا، لەگەڵ مارک فیتزپاتریک بەرپرسی بونیادی نێودەوڵەتیی توێژینەوە ستراتیژیکەکان چاوپێکەوتنی پێکهێنا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەم دیدارە پرسگەلێکی وەک، بارودۆخی هەنووکەیی حیزبی دێمۆکرات، بارودۆخی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی، کاریگەریی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئێران و یەکگرتوویی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی هاتنە ئاراوە و لەسەریان ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
بەرپرسایەتیی سەرەکیی مارک فیتزپاتریک توێژینەوە، شرۆڤە و شی کردنەوەیە لەسەر بەرنامەی ناوکیی وڵاتانی ئێران،کوورەی باکوور، چین و پاکستانە.