کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری فالۆن لە وڵاتی سوێد جێژنی ٢‌ی رێبەندان بەڕێوەچوو

12:53 - 4 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە شاری فاڵۆن رێوڕەسمێکی بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆکراتی کورستان پێک هێنا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرەتا سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب خوێندرایەوە و دواتر یەک خولەک بێدەنگیان بۆ رێز لێنان لە گیانی شەهیدانی کوردستان راگرت.
حوسێن ئیبراهیم زادە وێڕای بەخێر هاتن بە مێوانەکان ریزبەندی بەرنامەکانیشی پێشکەش کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتە لە شاری فالۆن لەلایەن جەلال کەریمەوە خوێندرایەوە.
لەبڕگەیەکی دیکەی ئەو جێژنەدا چەند پارچە هونراوە لەوتنی مەولوود ئازەر ئەفشانەوە پێشکەش کرا.
جێژنەکە بە شایی و هەڵپەرکێی بەشداران کۆتایی پێهات.