• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

هاودەنگییەش بە نۆرەی خۆی شوێندانەر دەبێ لەسەر چـڕوپـڕتر بوونی كاری راگەیەنەكان

زایینی: ٠٦-٠٣-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩٠/١٢/١٦ - ٢١:٥٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
هاودەنگییەش بە نۆرەی خۆی شوێندانەر دەبێ لەسەر چـڕوپـڕتر بوونی كاری راگەیەنەكان
وتووێژی ماڵپەڕی "كوردستان میدیا" لەگەڵ "حەسەن شەرەفی" جێگری سكرتێری گشتی و بەرپرسی راگەیاندنی حدك ئێران

مژاری وتووێژ: خولی نۆیەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی رێژیمی ئێران

چوارچێوەی باس: رۆڵی راگەیاندن لە "تەحریمی چالاك"دا

لەم نزیكانە نۆیەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی رێژیمی ئێران بەڕێوە دەچێت. ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانییەوە تەحریم كراوە كە بە شێوەیەكی بەربڵاو ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێران لەم تەحریمەدا چالاكە و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش باسی "تەحریمی چالاك"ی خستۆتە رۆژەڤەوە.

لە دوو بەرەی جیاوازدا ئوپۆزیسیۆن و دەسەەڵات شەپۆلی تەبلیغاتی لەمەڕ هەڵبژاردنی مەجلیسی رێژیمی وەڕێخستووە.

ك/مــــــــیدیا:
بە رای بەڕێزتان بۆ سەركەوتنی تەبلیغاتی بەرەی تەحریم بەسەر پڕۆپاگەندە و زەخت و گوشاری رێژیمدا، راگەیاندن دەتوانێچ رۆڵێكی كارا بگێرێت؟

حەسەن شەرەفی: رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە فریوی بیروڕای گشتی و چەواشە كردنی راستییەكان ئیمكانات و كەرەسەی جۆراوجۆری راگەیاندنی لەبەر دەست دایه، بەڵام ناڕاست بێژیی زۆر بەرچاو لە تایبەتمەندیی دەزگاكانی راگەیاندنی رێژیمن و لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا لە بەلاڕێدا بردنی خەڵكی ئێران بە روونی ئەو راستییەیان بۆ دەركەوتووە كەمتر توانیویانە لە بەلاڕێدا بردنی بیروڕای خەڵكی ئێران و دوور خستنەوەیان لە راستییەكان، مەبەستی رێژیم بێننە دی.لە بەرانبەردا بەرەی تەحریم ئیمكاناتی كەمی راگەیاندنی لەبەر دەست دایە، بەڵام لەسەر ئەوەی كە چواشەكارییەكانی رێژیم لە قاو دەدەن، راستییەكان رادەگەیەنن، ئێش و ئازارەكانی خەڵك وەك هەیە دەردەخەن، پتر توانیویانە بۆ خەڵكی ئێران جێگای متمانە و باوەڕ پێ كردن بن. بۆیە بیێگومان راگەیاندنی بەرەی تەحریم هەرچەند كەم ئیمكاناتیش بن دەتوانێ رۆڵی كاریگەرییان هەبێ. دیارە ئیمكاناتی رێژیم بۆ راكێشانی خەڵك بۆ سەر سندووقەكانی دەنگدان بە كاری راگەیاندن بەرتەسك نابێتەوە و كۆمەڵێك ئیمكانات بۆ هاندانی خەڵك یان هەڕەشە لێكردنیان و سەرەنجام ناچار كردنی بەشێكیان لەبەر دەست دایە كە لەبەر دەستی بەرەی تەحریمدا نییه و رەنگه ئەگەر لەبەر دەستیشی بوایە وەك رێژیم كەڵكی خراپ و نابەجێی لێ وەرنەگرتبا. بەو حاڵەش ئیمكاناتی راگەیاندنی بەرەی تەحریم هەرچەند بەرتەسك بێت بەڵام چونكە دەربـڕێ راستی و دروستی و لەقاو دانی پیلانی رێژیمە لانیكەم لە دەزگاكانی فریودەری رێژیمی ئیسلامی شوێندانەرترن بەتایبەت كە خەڵكی ئێران ئەوەندەیان درۆ و ناڕاستی و پێچەوانە نیشاندان لە راگەیەنەكانی رێژیم دیوە و بیستووە كە گرینگیان پێ نادەن و هەر بۆیەش بیسەر و بینەر و خوێنەری راگەیەنەكانی رێژیمن ئێران نین.

ك/مــــــــیدیا: چ وتارێكی هاوبەش بۆ راگەیاندنی گشتی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی كە سیاسەتێكی لێك جیاوازییان هەیە، بتوانێ لە دەوری خۆی كۆ بكاتەوە؟

حەسەن شەرەفی: وتاری هاوبەشی راگەیەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لەگەڵ ئەوەی هەركام سیاسەتێكی تایبەتی و بۆ بۆچوونێكی تایبەتی تەبلیغ دەكەن، بەڵام لانیكەم ئەمجارە لە پێوەندی لەگەڵ بەناو هەڵبژاردنی نۆیەمین خولی مەجلیسی شوورای ئیسلامیدا هەمان بایكوت یان تەحریم كردنیان بەشداری نەكردنە، كە هەركام بە شێوەی خۆی ئەو هەڵوێستەی خۆی شی دەكاتەوە و لەیەنە جۆراوجۆرەكانی لێك دەداتەوه ئەوهاوهەڵوێستی و هاودەنگییەش بە نۆرەی خۆی شوێندانەر دەبێ لەسەر چـڕوپـڕتر بوونی كاری راگەیەنەكان لە پێوەندی لەگەڵ بەناو هەڵبژاردنی ئەمجارەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی. هەر ئەو كۆدەنگی و یەك هەڵوێستییە كە دەتوانین بڵێین زۆر بەرین و كەم وێنەیە خۆی بەبێ نەفسی بەناو هەڵبژاردنە كە دەنگدانەوە و شوێندانەریی لەسەر بیروڕای گشتی لە نێوخۆ و دەرەوە بێ، بەتایبەت ئەگەر بەناو هەڵیژاردنەكانی پێشوو كەم و زۆریی هێندێ لایەن بە هەر هۆیەك خۆیان لایەنێكی گەرم راگرتنی تەنووری بەناو هەڵبژاردن بوون ئەمانەش ئەمجارە بە بەرەی تەحریم و بەشداری نەكردن پەیوەست بوون.

ك/مـــــــــیدیا: جیا لە وتاری هاوبەشی ئۆپۆزیسیۆن، ئەركی راگەیاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ چالاكتر كردنی ئەو تەحریمە چیە و چ كاریگەرییەكی ئەرێنیی لەو راستایەدا دەبێت؟

حەسەن شەرەفی: جیا لە وتاری هاوبەش و كۆدەنگی و یەك هەڵوێستیی كە دەرەتانی تەبلیغ و مەودایەكی بەرینتر دەخاتە بەر دەست راگەیەنەكانی هەر لایەنێك، راگەیەنەكانی حدك ئێران تێدەكۆشن لە سیاسەت و هەڵوێستی حیزب لە پێوەندی لەگەڵ ئەو بەناو هەڵبژاردنانەدا شی بكاتەوە و وردتر لەسەریان بدوێن و لایەنەكانی ئەوم مەسەلەیە بخەنە بەرچاو و بیری كۆمەڵانی خەڵك كە وا دێتە بەرچاو، ئەو ئەركە بە باشی ئەنجام بدەن. ئەركێكی دیكەی راگەیەنەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان جۆرێك هاوكاری لەو پیوەندییە دایه لەگەڵ راگەیەنەكانی دیكەی كوردی و ئێرانی كە دڵنیام ئەوەش كاریگەریی ئەرێنیی خۆی لەو راستایەدا دادەنێ، بەتایبەت كە هەرچەندە زیاتر روانگەی لایەنەكان و كەسایەتییەكان بە ئاگاداریی خەڵك بگات ئەو كاریگەرییە زیاتر دەبێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا