کوردستان میدیا: لە ئاکامی شەڕ و تێکهەڵچوونی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران و خەڵکی ناوچەی رەبەت،هاووڵاتییەک کوژرا و ٨ی دیکەش دەسبەسەر کران.
هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردەوە، رێکەوتی ٣ی رێبەندان هاووڵاتییەکی کورد بەناوی سمایل شەریفی خەڵکی گوندی نستانی سەربە ناوچەی رەبەت، لە نێو ماشینەکەی خۆی لە کاتی سەفەر کردن لە شوێنێک بەناوی گۆلی کورتەک کەوتە بەر دەستڕێژی گوللـەی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دا.
بەهۆی ئەم رووداوە، کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی گوندی نستان و سیسێر بە مەبەستی سەردانی شوێنی رووداوەکە چوونەتە شوێنەکە کە لە ئاکامدا ٨ هاووڵاتی بەناوکانی قادر خدرزادە، عالی قالەیی، محەممەد حەبیبی، شێرزاد مستەفازادە، ئیبراهیم حوسێنزادە، ئەبووبەکر محەممەدی، ئاکۆ نازی و ئیبراهیم شەریفی لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، لە ئاکامی شەڕ و تێكهەڵچوونی خەڵکی گوندی نستان و هێزەکانی پاسگای ئەو گوندە، کەبە مەبەستی وەرگرتنی وەڵام لەمەڕ کوژران و دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییان چووبوونە ئەو پاسگایە تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە و یەکێک لە دەست و پێوەندییەکای رێژیم بریندار کرا.
لە هەمان کاتیشدا خەڵکی شاری رەبەت بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتیی لەهەمبەر ئەم رەشبگیرییە، دەستیان داوەتە مانگرتن و تێکڕای دووکانەکانیان داخستووە و رایانگەیاندووە، هەتا وەڵام وەرنەگرنەوە لەسەر مانگرتنەکەیان بەردەوام دەبن.