• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

کۆنفرانسێکی زانستیی زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت

زایینی: ٢٤-٠١-٢٠١٣ - هەتاوی: ١٣٩١/١١/٠٥ - ٠٩:٥٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کۆنفرانسێکی زانستیی زمانی کوردی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت
کوردستان میدیا: لە زانکۆی کۆیە لە هەرێمی کوردستان هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانی زمانی زگماکی، کۆنفرانسێکی زانستیی لەسەر زمانی کوردی بەڕێوە دەچێت.


دکتور حەیدەر لەشکری مامۆستای زانکۆ و یەکێک لە ئەندامانی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکانی ئەو کۆنفرانسە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی راگەیاند، مەبەست لەبەڕێوەبردنی کۆنفڕانسی زانستیی زمانی کوردی ناساندنی هەر چی زیاتری ئەو زمانە و هەروەها لێکدانەوەیەکیش دەبێ‌ بۆ تێزی رێکخراوی یونسکۆ.


دکتور حەیدەر وتیشی: لە تێزی یونسکۆدا باس لە فرەچەشنی و فرە زاراوەیی کراوە و ئێمە لەو کۆنفڕانسەدا دەمانهەوێ‌ ئەو دوو چەمکە بخەینە بەر بیروڕای کەسانی پسپۆڕی بەشداری کۆنفڕانسەکە.


بەڕێوەبەری کاروباری خوێندنی باڵا لە زانکۆی کۆیە ئەوەشی خستە روو، لایەنێکی دیکەی ئەو کۆنفڕانسە ئەوەیە کە لێکدانەوەیەک بۆ زاراوە و زمان بکەین و هەروەها بزانین کە هەتا چەندە زمانی کوردی لە سیستمی پەروەردەدا بەکار دەبردرێ.


لێژنەی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکانی کۆنفڕانسی زانستی داوای لە سەرجەم شارەزایان و پسپۆڕانی زمانی کوردی کردووە کە هەتا رێکەوتی ٢٧‌ی رێبەندان (١٥‌ی فێورییە) بابەت و باسەکانیان بۆ لێژنەی هەڵسەنگاندن لە زانکۆی کۆیە بنێرن.


توێژەران دەتوانن بەپێی ئەم تەوەرانەی خوارەوە توێژینەوە و وتارەکانیان پێشکەش بکەن:

ــ رۆڵی زمانی دایک لە مێژووی کوردستان

ــ زمانی دایک و داڕشتنی ناسینەی نەتەوەیی

ــ زمانی دایک لە سیستمی پەروەردەدا

ــ لە زاراوەوە بۆ زمانی فەرمی

ــ رۆڵی میدیا لە پەروەردە کردنی زمان و بنیادنانی زمانی فەرمی

ــ زمان لە ئایینەکانی کوردستاندا

ــ زمان یان زاراوە و دروست بوونی دەوڵەتی نەتەوەیی

کۆنفڕانسی زانستیی زمانی کوردی رێکەوتی ٣‌ی رەشەممە (٢١‌ی فێورییە) لە زانکۆی کۆیە بەڕێوە دەچێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک