کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی کەمتر لە دوو حەفتەدا،٦٠ هاووڵاتیی کورد لە تورکیە دەسبەسەر کراون

13:34 - 5 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: لە ماوەی نزیک بە ١٤ رۆژ، ٦٠ هاووڵاتیی کورد لە شارە جۆراوجۆرەکانی تورکیە بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن هیزە ئەمنیەتییەکانی ئەو وڵاتەوە دەسبەسەر کراون.
هێزە ئەمنیەتییەکان و هەروەها پۆلیسی تورکیە ٦٠ هاووڵاتیی کورد کە ٩ کەسیان پارێزەرن، دەسبەسەر و رەوانەی دادگای ئەو وڵاتە کردووە.
تۆمەتی زۆربەی ئەم هاووڵاتییانە لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە، ئەندامەتی لە پارتێکی دژبەری حکوومەتی تورکیە راگەیەنراوە.
شەپۆلی گرتن و دەسبەسەر کرانی هاووڵاتییانی کورد لە کاتێک دایە، کە دەوڵەتی تورکیە و لە سەروویشەوە AKP، لە حاڵی دانووسان و وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکاران کوردستان، (تورکیە) دایە.

ماوەی دوو مانگ لەمەوبەریش شەپۆلێكی بەرین لە دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییانی كورد لە كوردستانی توركیە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەو وڵاتەوە دەستی پێكردوو و لە ماوەی ٦٢ كاتژمێردا، ٥٤ هاوڵاتیی كورد دەستبەسەر كران.
ئەو ٥٤ هاووڵاتییە لە چەندین شاری وەکوو، شرناخ، هەکاری، ئەزمیر و شەمدینلی دەستبەسەر و رەوانەی ناوەند ئەمنیەتییەکان کرابوون.