کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی لایەنە سیاسی و کۆمەلایەتییەکانی کورد لەگەڵ پارلمانتارێکی وڵاتی دانمارک کۆبووەوە

14:25 - 5 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی پێکهاتوو لە حیزب و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کورد لە دانمارک کە هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لەو وڵاتەی تێدا بوو، لەگەڵ ئۆزلەم چەکیجی پارلمانتاری کورد لە پارلمانی دانمارک و سەربە حیزبی سوسیالیستی گەلی دانمارکSF کۆبوونەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی دانمارک کە نوێنەرایەتیی حیزب و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردیان لەو وڵاتە دەکرد، لەگەڵ ئۆزلەم چەکیجی ژنە پارلمانتاری کورد کۆبوونەوە و بەرنامەی کاری داهاتوویان کە یەک لەوان نزیکتر کردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکان کورد بوو، تاوتوێ کرد.
لەو دانیشتنەدا بڕیار درا کە لێژنەیەک بۆ پێکهێنان و بەڕێوە بردنی رێوڕەسمی یادی ئەنفاڵ و هەڵەبجە لە پارلمانی وڵاتی دانمارک دیاری بکرێ.
لەو دانیشتنەدا باس لەوەش کراوە کە رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە پارلمانی وڵاتی دانمارک بەڕێوە بچێت.
سەعید سوڵتانپوور نوێنەری حیزب لە دانمارک، سەعید تێهرانی، هەژار دەشتی و دیار مەولایی نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتیان لەو دانیشتنەدا لە ئەستۆ بوو.