کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کوردی شاری سەڵماس بە ٥ ساڵ زیندان حوکم درا

15:02 - 7 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئاوایی برۆشخورانی سەربە شارستانی سەڵماس بە ٥ ساڵ زیندان حوکم درا.
فەرهاد پەنیرەک کوڕی چرگز لەلایەن دادگای ئینقلابی شارستانی سەڵماسەوە بە تۆمەتی ئەمنیەتی ئەو حوکمەی بۆ بڕاوەتەوە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی کردەوە، ئەو هاووڵاتییە پێشتریش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە بانگهێشت و دەسبەسەر کرابوو.
دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی کوردستان بەردەوامە و کاتی دادگای کردنیان ئەو هاووڵاتییانە زۆر جار لە بوونی مافی پارێزەر بێبەری دەکرێن.