کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی پێوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە نوروێژ لەگەڵ یەکیەتیی کرێکارانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە

15:03 - 7 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی پێوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکرات لە وڵاتی نوروێژ پێک هاتوو لە عەزیم ئەلیاسی و عەبدوڵڵا حیجاب سەردانی یەکیەتیی کرێکارانی ئەو وڵاتەیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەم سەردانەدا لەلایەن Vidar Bjørnstad ڤیدار بیورنستاد بەرپرسی بەشی پێوەندییە بیانییەکان و فازڵ سەبەت‌زادە راوێژکار لە بواری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریقا پێشوازیی لەو شاندە کرا.
ناساندنی زیاتری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، بارودۆخی کوردستان و ئێران و ناوچەکە، ویستی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران و زوڵم و زۆرییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران تەوەرێکی ئەو دانیشتنە بوو.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیەدا پێوەندی نێوان لایەنە کوردییەکان لە هەر چوارپارچەی کوردستان و پێوەندی و هاوکارییەکانی حیزبی دێمۆکرات و یەکیەتی کرێکارانی نوروێژ باسیان لێوە کرا.
شاندی پێوەندییەکانی کۆمیتەی نوروێژ داوایان لە رێکخراوی یەکیەتیی کرێکاران کرد کەلە بۆنەکانیاندا مەسەلەی کورد و ئێران و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە لایەن کاربەدەستانی رێژیمەوە بوروژێنێ و داکۆکی لە مافی رەوای کوردەکان بکات.
رێکخراوی یەکیەتیی کرێکاران بە گەورەترین رێکخراوی نوروێژ دێتە ئەژمار و کاریگەرییەکی زۆری لە سەر حکوومەتی ئەو وڵاتە هەیە.