کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە شاری کەلار بەڕێوەچوو

15:07 - 7 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە شاری کەلار لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٦ی رێبەندان، رێوڕەسمی ٦٧مین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە بەشداریی بەڕێز محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکرات،نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان، بەرپرسانی ئیداری و حکوومیی هەرێمی کوردستان، کەسایەتی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە ناوچەی گەرمیان، بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، دەستی پێکرد.
پاشان بەڕێز محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، وتاری خۆی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
محەممەد نەزیف قادری وێڕای پیرۆزبایی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لەسەر بارودۆخی سیاسیی دامەزرانی کۆماری کوردستان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: کۆماری کوردستان لە سەردەمێکدا دامەزرا کە شەڕی دووهەمی جیهانی بوو و ئێران لایەنگریی لە بەرەی ئاڵمانی نازی دەکرد، ئێران لەو سەردەمەدا لەژێر حاکمیەتی رەزاشا و ببوو بە ناوەندی جووڵە سیخوڕییەکانی موستەشارە ئاڵمانییەکان.
قادری سەبارەت بە دەسکەوتەکانی کۆماری کوردستان وتی: شوناسی نەتەوەیی، ئاڵا، سروودی نیشتمانیی ئەی رەقیب، دامەزراندنی سپای میللی و ناوی پێشمەرگە، بە فەرمی و ئیدارەیی کردنی زمانی کوردی، بووژاندنەوەی زمان، فەرهەنگ، رۆژنامەکان، گۆڤار و شانۆ و رادیۆ و چاپخانە و پێوەندی بازرگانی و ئابووری لە دەسکەوتە هەر گرینگەکانی کۆماری کوردستان بوون.
دواتر هەڵبەستێک لەژێر ناوی گەلی کورد و گەلی نەوت لەلایەن حەسەن سایە کەسایەتیی ناوبانگی ناوچەی گەرمیان خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا نوێنەری لایەنە سیاسییەکان پەیامی خۆیان بۆ بۆنەوە پێشکەش کرد:

ـ مەڵبەندی ١١ی گەرمیانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان، محەممەد عەبدوڵڵا
ــ لقی ٢٢ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە گەرمیان، لوقمان رەشیدی

ــ حیزبی شیوعیی کوردستان کۆمیتەی مەحەلیی گەرمیان، مامۆستا دلێر

ــ بزووتنەوەی گۆڕان مەکۆی کەلار، محامی کاوە

لەبەشێکی دیکەدا کانی و رۆژ پاڵانی دوو کیژۆڵەی جوان و نەشمیل، بە خوێندنەوەی شێعرک زیاتر رێوڕەسمەکەیان رازاندەوە.
پاشان ناوی ئەو لایەنانە کە برووسکەی پیرۆزباییان بۆ رێوڕەسمەکە ناردبوو خوێندراەنەوە:

ــ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، گەرمیان

ــ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، گەرمیان

ــ حیزبی سوسیال دێمۆکراتی کوردستان، گەرمیان

ــ پارتی دێمۆکراتی کوردستان لیژنەی قورەتوو

ــ جووڵانەوەی هاووڵاتیی ئازاد دەڤەری گەرمیان

ــ یەکیەتیی ئافرەتانی کوردستان ئەنجومەنی قەزای کەلار

ــ رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابییان، لقی گەرمیان

ــ پارتی دێمۆکراتی کوردستان لقی گەرمیان

ــ پارتی دێمۆکراتی کوردستان لیژنەی ناوچەی گوڵان

ــ کۆمیتەی رێکخستنی یەکیەتیی مامۆستایانی کوردستان

ــ یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان ناوەندی باڵای گەرمیان

ــ یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان ناوەندی چالاکی کەلار

ــ کۆمەڵێک لە ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی سەرپێڵی زەهاو، قەسری شیرین و ناوچەی داڵاهۆ

ـ پەیامی کۆمیتەی تەشکیلاتی ئاشکرای گەرمیان

ـ پەیامی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان و خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

لە نێو ئاخنی ئەم رێورەسمەدا چەندین سروودی حەماسی و نەتەوەیی لەلایەن کۆڕی هونەریی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها چەندین گۆرانی لەلایەن هونەرمەندان غوڵام فاتیحی، فارۆق سوڵتانی و سمایل عەلی‌محەممەدییەوە خوێندرا.