کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی هەوشار کۆچی دوایی کرد

14:21 - 8 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە گوندی نەبی کەندیی ناوچەی هەوشار بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٣ی رێبەندانی ١٣٩١ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێمۆکرات بەناوی یەحیا جیدی و برای دوو شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستان، بەهۆیی نەخۆشیی شێرپەنجە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
یەحیا جیدی ساڵی ١٣٥٨ هەتا ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە هەموو شەڕەکانی ناوچەی هەوشاردا چالاکانە بەشداریی کردووە.
ئەم پێشمەرگەیە دێرینە لەسەر داوای خۆی و ئیزنی حیزبی دێمۆکرات و بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی، دەگەڕیتەوە نێو ئامێزی بنەماڵە و ژیانی ئاسایی خۆی درێژە پێ دەدات.
دوو برای یەحیا بەناوەکانی خالید و فەرەج، شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستانن.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک یەحیا دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد