کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری سەقز ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە دەستی مێردەکەی کوژرا

13:43 - 9 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: پێاوێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سەقز، ژنەکەی خۆی کوشت و دواتر پارچە پارچەی کرد.
ئەمجەد عەبدوڵڵاهی لێپرسراوی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە و خەدەماتی ئیمەنی شارەوانی وتی: دوای ئەوەی کە لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا ئاگاداری ئەو رووداوە کراینەوە، کاتێک چووینە شوێنی رووداوە تەرمێکی پارچە پارچە کراومان بینی کە بەشێکی لەو پارچانەی ئەندامی ئەو ژنە لەژێر عەرەزدا شاردرابوونەوە و بەشێکی دیکەش لەسەر عەرز بڵاو ببۆوە.
تەرمی پارچە پارچە کراوی ئەو ژنە تەمەن ٥٠ ساڵە دوای کۆکردنەوەی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەقز کراوە.
ئەمجەد عەبدوڵڵاهی وتیشی ئەو ژنە لەلایەن مێردە تەمەن ٥٥ ساڵانەکەی گیانی لێ‌ ئەستێنراوە.
ئەو ماڵەی کە ئەو رووداوەی تێدا هاتۆتە پێش، لە بلواری کوردستان لە کۆڵانی گولستانی ٤‌ی شاری سەقز هەڵکەوتووە.
هەواڵدەریی ئیلنا بڵاوی کردەوە، بکوژنی ئەو ژنە واتە مێردەکەی دانی بەو تاوانەدا ناوە.