کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢ی رێبه‌ندان له‌ رۆژاوای كانا‌دا بەڕێوەچوو

21:40 - 10 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لە رۆژاوای کانادا بە بەشداریی کوردانی دانێشتووی ئەو ناوچەیە بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژاوای کانادا، بە هاوکاریی یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە هەرێمی بریتیش کۆلۆمبیایی کانادا، رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان بەڕێوەبرد.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی یەک خولەک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە رۆژاوای کانادا لەلایەن شەهریار ویژە بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.
دواتر پەیامی کۆمیتەی لاوانی دێمۆکرات بەو بۆنەوە لەلایەن حیکمەت قولی‌زادەوە خوێندرایەوە و دواتریش پەیامی کۆمیتەی هاوکاریی حیزبە کوردستانییەکان خوێندرایەوە.
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان و ئەنجومەنی کورەکانی سووریە، پەیامی پیرۆزبایی‌یان بۆ رێوڕەسمەکە ناردبوو، کە لەلایەن پێشکەشکارانەوە خوێندرانەوە.
رێوڕەسمەکە بە گۆرانیی هونەرمەندان رەحمان مورادی و دیار دەرسیم و هەروەها شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێهات.