کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنسێرتێکی مووزیک و گۆرانیی کوردی لە شاری تاران لەلایەن گرووپی\"تورەنگ\"ـەوە بەڕێوە دەچێت

12:59 - 11 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: گرووپی تورەنگ بە سەرەپەرستی و ئاوازدانەریی برزوو ئەمیری، لە شاری تاران ئەیوانی کۆنسێرتێکی گۆرانی و مووزیکی کوردی پێشکەش دەکەن.
ئەو کۆنسێرتە رێکەوتی ١١‌ی رەشەمە دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی ٢ رۆژ بەردەوام دەبێت و لە دوو بەشی گۆرانی کوردی و فارسیدا بەڕێوە دەچێت.
گۆرانییەکانی بەشی کوردی بە دەنگی فوئاد حوسێنی و هەروەها گۆرانییەکانی بەشی فارسییش بە دەنگی حەمید خەزاعی پێشکەش دەکرێت.
ئەو پارچە مووزیک و گۆرانییانەی کەلە بەشی یەکەمدا پێشکەش دەکرێن، لە چەندین گۆرانی ناوچەی خوراسان و مووزیکی فۆلکلۆری کوردی و گۆرانیی کۆنی مووزیکی رەسەنی ئێرانی پێکهاتووە.
گرووپی تورەنگساڵی ١٣٨٣ لەلایەن برزوو ئەمیرییەوە دامەزراوە و ماوەی چەندین ساڵە چالاکیی ئەو گرووپە بە شێوەی کۆنسێرت بەردەوامە.
گرووپی تورەنگ هەتا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆی ئێران لەوانە، فێستیڤاڵی ناوچەیی مووزیکی گەلانی ئێران بە سەرکەوتوویی بەشداریی کردووە.