کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە هەرێمی کوردستان لیژنەیەک بۆ وەرگرتنی کورتە فیلمی تایبەت بە یادی ٢٥ ساڵەی ژینوساید پێکهات

13:30 - 11 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: لە رێوڕەسمی یادی ٢٥ ساڵەی ژینوسایدی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک کورتە فیلمی تایبەت بەو بۆنەوە نمایش دەکرێت.
یادی ٢٥ ساڵەی ژینوسایدی کورد لەژێر ناوی دیداری ژینۆسایدی کورد بۆ کورتە فیلمی دێکۆمێنتاری لە مانگی مارسی ٢٠١٣ بەڕێوە دەچێت و لەو پێوەندییەشدا داوا لە سەرجەم فیلمسازانی کورد کراوە کە بەرهەمەکانیان بەو بۆنەوە پێشکەش بە لیژنەی دیاریکراو بکەن.
ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر بڵاوی کردەوە، ئەو یادە بە هاوکاریی وەزارەتی شەهیدان و رۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
ئەو فیلمانەی کە پێشکەش بە لێژنەی تایبەت دەکرێن دەبێ کوردی بێ و ئەگەریش کوردی نەبێ‌ دەبی ژێرنووسی کوردی، یان ئینگلیزیی هەبێت.
ساڵی ١٣٦٦‌ی هەتاوی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی عێراقەوە بڕیاری کوشتن و تەنەنات شیمیایی کردنی بەشێکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی کوردستانی عێراق درا.
هەر لەو پێوەندییەدا مانگی خاکەلێوەی ١٣٨٧ پارلەمانی عێراق ئەو کوشتارەی هاووڵاتییانی کوردی بە ژینوساید ناساند.
لەلایەکی دیکەوە مانگی سەرماوەزی ئەمسالیش پارلمانی سوێدیش ئەو کوشتارەی بە ژینوساید ناساند.