کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی نەغەدە کۆچی دوایی کرد

16:27 - 11 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: ئەبووبەکر عەبدوڵڵاپوور ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشی لە ناوچەی نەغەدە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەبووبەکر عەبدوڵڵاپوور خەڵکی ئاوایی حەلبێ‌ی سەربە شاری نەغەدە و برای شەهیدێکی حیزبی دێمۆکرات بوو.
کاک ئەبووبەکر ساڵی ١٣٦٨ بە تاوانی هاوکاریی حیزبی دێمۆکرات لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکان و دەسبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە درابوو.
ئەو ئەندامەی حیزبی دێمۆکرات برای شەهید عەزیز عەبدوڵڵاپوور بوو، کەلە ساڵی ١٣٦٢ شەهید کرا.

3586.jpg


تەرمی کاک ئەبووبەکر لە نێو ئاپۆڕای خەڵک، لە گوڕستانی ئاوایی حەلبێ‌ بە خاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی عەبدوڵڵاپوور دەکات.
رۆحی شاد