کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوەچوو

19:32 - 12 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان لە رێورەسمێکدا بەرز راگیرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ ئاڵمان، جیژنی ٢ی رێبەندانی لە شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان بە بەشداریی کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە بەڕێوە برد.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان و ناساندنی ریزبەندی بەرنامەکەکانی رێوڕەسمەکە لەلایەن سەمیرە زارعی بەڕێوەبەری رێوڕەسمەکەوە، دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ ئاڵمان لەلایەن بابەشێخ ناسری بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.
دواتر پارچە شێعرێک لەلایەن مریەم مەسعوودییەوە پێشکەش کرا.
عومەر شەریف‌زادە باسێکی سەبارەت بە پێکهاتەی کۆماری کوردستان و ناوزەت کردنی ئەو کۆمارە وەکوو کۆمارێکی دێمۆکراتیک، میللی و خودموختار، پێشکەش بە بەشداران کرد.
هەر لەم پێوەندییەدا و لەسەر پێگەی کۆماری کوردستان لە ئاستی نێونەتەوەیی و ناوچەییدا، باسێکی دیکە لەلایەن دوکتور ئەسعەد رەشیدییەوە پێشکەش کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەدا فەرەیدوون ئەرشەدی سەبارەت بە بڵاوکراوەکان سەردەمی کۆماری کوردستان بۆ بەشداران دوا.
بەم بۆنەوە کۆمەڵێک پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی پارت و لایەنەکان بە رێوڕەسمەکە گەیشتبوو کە ناوکانیان بەم چەشنەیە:
ــ پارتی دێمۆکراتی کوردستان رێکخستنی هسن

ــ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان کۆمیتەی رێکخستنی ئاڵمان، کەرتی ریکخستنی درمشاد

ــ ئەنجومەنی ئاڵمانیی بزووتنەوەی گۆڕان

ــ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان

ــ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ــ کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کومونیستی ئێران

ــ ناوەند کولتووریی کورد، نۆرمبێرگ

ــ کۆمەڵەی کوردی کوردستان، سەنترۆم

ــ کۆمەڵەی کوردی کوردستان کولتوور هاوس

ــ کۆمەڵەی کولتووریی کورد ـ ئاڵمان