کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری هەولێر پەیکەری هونەرمەندی کورد مەزهەر خالقی ساز کرا

13:38 - 14 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: پەیکەرسازێکی کورد لە شاری هەولێر پەیکەری مەزهەر خالقی هونەرمەندی کوردی ساز کرد.
سامان هیدایەت پەیکەر سازی کورد بە ماڵپەڕی خەندانی راگەیاندووە، بە مەبەستی رێزلێنان لە رابردووی هونەریی مەزهەر خالقی ئەو پەیکەرەم ساز کردووە.
ئەو پەیکەرە بە هاوکاریی سەنتەری ئاڵا و بەختیار کەریم پەیکەرتاش دروست کراوە و وەزارەتی روشنبیری حکوومەتی هەرێمیش بەڵێنی داوە کە بۆ دانانی ئەو پەیکەرە یارمەتیی سامان هیدایەت بدەن.
سامان هیدایەت ئەوەشی خستە روو، ئەو پەیکەرە لە سیمان دروست کراوە و وتیشی: ئەگەر لە بواری مادییەوە توانام هەبوایە لە بورونز دروستم دەکرد.
مەزهەر خالقی لە شاری سنە لەدایک بووە و خوێندنی لە بەشی سینەما لە شاری تاران تەواو کردووە و دواتر بۆ ساڵانێکی زۆر لە قوتابخانەکانی تاران و کرماشان مامۆستا بووە.
ئەو هونەرمەندە کوردە لە ساڵی ١٣٨١‌ی هەتاوی لە شاری سلێمانی نیشتەجێ‌ بووە و ئەنیستیتۆی کەلەپووری کوردی دامەزراندووە.