رێفۆرمخوازه‌کان و هه‌ڵبژاردنی داهاتوو
مسته‌فا هیجری
رێفۆرمخوازه‌کان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی نۆیه‌مدا خوازیاری ئازادیی به‌ندکراوانی سیاسی، پێبه‌ندبوونی هه‌مووان به یاسای بنه‌ڕه‌تی و دابین بوونی ئیمکانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد و ئازادن. محه‌ممه‌د خاته‌می به‌و هۆیه‌وه که شه‌رت و مه‌رجه لانیکه‌مییه‌کانی محه‌ممه‌د خاته‌می، سه‌رکۆماری پێشوو، دابین نه‌بووه هه‌ڵبژاردنی داهاتووی مه‌جلیس هیچ سوودێکی بۆ خه‌ڵکی ئێران نیه.
کۆمه‌ڵێک له نوێنه‌رانی خوله‌کانی مه‌جلیسی ئێران، نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
رێفۆرمخوازه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی‌دا به‌شداری ناکه‌ن. سازمانی موجاهیدینی ئینقلابی ئیسلامی رێکخراوی موجاهیدینی ئینقلابی ئیسلامی هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌ی رۆژی شه‌ممه، سێهه‌می جۆزه‌ردانی خۆیدا، رایگه‌یاندووه که هه‌ڵبژاردنی خولی نۆیه‌می مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی به نه‌ک هه‌ڵبژاردنێکی راسته‌قینه، به‌ڵکوو به شانۆیه‌کی ئه‌ندازیاری کراو به ئاکامی له پێشدا دیاریکراو بۆ پێکهێنانی مه‌جلیسێکی خاترجه‌م ده‌زانێ.
بزاڤی رێگه‌ی سه‌وزی ئومید له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ناکا.
له ده‌قی زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی ئه‌م به‌یاننامانه و لێدوانانه‌دا سفه‌تگه‌لێک وه‌ک نمایشی، فه‌رمایشی و ئه‌ندازیاریکراو بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌کار براوه. ئه‌م هه‌ڵوێستانه له‌لایه‌ن گرووپه جۆراوجۆره رێفۆرمخوازه‌کانه‌وه له دوو لایه‌نه‌وه جێگای باس و تاوتوێ کردنن:
1ـ چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه که کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئیمکانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد دابین بکا، به‌ندکراوانی سیاسی ئازاد بکا و پێبه‌ندی یاسای بنه‌ڕه‌تی بێ تا ئه‌م دۆستانه له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بکه‌ن و ... هه‌ر په‌ره‌دان به‌و گومانانه‌یه که چه‌ندین ساڵ رێفۆرمخوازه‌کان پێیان له‌سه‌ر داده‌گرت تا به دانی نرخه‌کانی هه‌رچه‌ندیش قورس بێ، ئه‌و گومانه له نێو خه‌ڵکدا پێک بێنن که ئه‌م حکوومه‌ته پوتانسیه‌ل و توانایی گۆڕان و رێفۆرمی هه‌یه، هه‌ر بۆیه شیاوه ته‌واوی هێزه‌کان له پێناوی رێفۆرمی رێژیم‌دا به‌کار ببرێن نه‌ک له پێناو گۆڕینی ته‌واویه‌تی ئه‌ودا.
له ماوه‌ی ده‌یه‌کانی رابردوو و له ده‌سپێکی هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامییه‌وه، ئه‌م رێژیمه بێ ترس و دوودڵی رۆژانه و له به‌رانبه‌ر چاوی خه‌ڵکی جیهاندا، له پێناوی یه‌کده‌ستکردنی کۆمه‌ڵگا و سڕینه‌وه‌ی جیابیران، ئازادیخوازان، چالاکانی سیاسیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، ژنان، خوێندکاران و به‌گشتی توێژه ئاگا و مافخوازه‌کانی خه‌ڵکی ئێران بۆ دزێوترین کرده‌وه ده‌ستی بردووه و له‌م پێوه‌ندییه‌دا ته‌نانه‌ت له به‌گژداچوونی زانایانی ئایینی و که‌سانێک که له دامه‌زراندنی ئه‌م رێژیمه‌شدا فیداکاریی زۆریان کردووه تۆزقاڵێک خۆی نه‌بواردووه.
به‌ڵام لایه‌نی به‌رانبه‌ر، واته رێفۆرمخوازه‌کان و کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له رووناکبیرانیش هیچکات له په‌ره‌دان به‌م گۆمانانه کۆتایی‌یان نه‌کردووه و هه‌وڵی زۆریان داوه تا به‌ڵکوو ئه‌م رێژیمه تۆتالیتا‌ر و مرۆڤکوژه به شیاوی قبووڵ و پاساوهه‌ڵگر نیشان بده‌ن و ئه‌و رێژیمه‌وه‌ک قه‌تارێک که له هێڵ (ره‌یل) لای داوه بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر هێڵه‌که‌ی و متمانه و ئابڕوو و ره‌وایی له‌ده‌ستچووی بۆ بگێڕنه‌وه. ئه‌م گرووپه سه‌ره‌ڕای گله‌یی‌و گازنده کردن له رێژیم هه‌ر کات که ده‌بوو کارێک بکرێ به هانایه‌وه چوون، له‌و به‌هاناچوونانه ده‌توانین ئاماژه به هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردووی رێژیم بکه‌ین که به زۆری و به بیانووی جۆراوجۆر و هاومه‌به‌ست له‌گه‌ڵ کارگێڕانی رێژیم خه‌ڵکیان ته‌یار کردووه تا هه‌رچی زیاتر له‌سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان کۆ ببنه‌وه و به‌م شێوه‌یه ده‌ستی رێژیم له راگه‌یاندنی ئه‌و ئاکامگیرییه که به‌شداریی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردندا هۆی ره‌وایی رێژیمه، ئاوه‌ڵا بهێڵنه‌وه. له‌م پێناوه‌دا هه‌ڵبه‌ت له نووسینی نامه بۆ رێبه‌رانی رێژیم له‌وانه بۆ وه‌لی فه‌قیه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامۆژگاریی دڵسۆزانه‌ش! خۆیان نه‌بواردووه به‌و هیوایه که رێژیم به پێڕه‌ویکردن له ئامۆژگارییه‌کانی ئه‌وان بۆ چاکسازی و پته‌وکردنی خۆی هه‌وڵ بدا و له مه‌ترسیی رووخان و رووبه‌ڕووکردنه‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ شه‌ڕدا و ... رزگاری بێ. له دوایین نموونه‌ی ئه‌م نامه‌نووسینانه ده‌توانین ئاماژه به ده‌قی نامه‌ی 157 که‌س له چالاکانی سیاسی، مه‌ده‌نی، خوێندکاری و زانستگایی و هه‌روه‌ها نامه‌ی به‌ڕێز نووریزاد بکه‌ین.
سه‌یره له‌وڵاتێکدا که رێبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی، خه‌ڵک به پووش و په‌ڵاش (خس و خاشاک) و ئازادیخوازان و جیابیران به شه‌ڕکه‌ر دژی خودا، مفسد فی الارچ، گوێڕایه‌ڵی بێگانه و دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی و ... ده‌زانن و به‌م تۆمه‌تانه ئه‌وان دادگایی و به په‌تی سێداره ده‌سپێرن و یان به زیندانی درێژماوه مه‌حکوومیان ده‌که‌ن و له به‌ندیخانه‌کاندا ئه‌وی که ناشێ به‌سه‌ریاندا دێنن، ئه‌وسا ئه‌م مه‌حکوومکراوانه! پاش ده‌یان ساڵ ئه‌زموون و ئاگایی له گۆڕان هه‌ڵنه‌گربوونی رێژیم، هه‌روا له ته‌پڵی رێفۆرمخوازی ده‌ده‌ن و بۆ به‌شداریی خۆیان له هه‌ڵبژاردندا بۆ ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان شه‌رت و مه‌رج دیاری ده‌که‌ن، له کاتێکدا رێژیم رایده‌گه‌یه‌نێ که پێویست ناکات ئه‌وان له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بکه‌ن.
ئه‌م گرووپه له هاونیشتمانانی ئێمه وادیاره ته‌نیا یه‌ک ئاڵترناتیڤ ده‌ناسن که ئه‌ویش چاکسازی له رێژیمدایه و هه‌ر کات باس له ئاڵترناتیڤێکی دیکه بۆ نموونه رووخانی رێژیم ده‌کرێ، هه‌ڵده‌چن و به فێڵ و چه‌واشه‌کاریی جۆراوجۆر و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی دووپاتکراوی خۆیان پاساو بۆ مانه‌وه‌ی حکوومه‌ت و هێندێ جار یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێستای ـ که خۆی یه‌کێک له ناوه‌نده‌کانی دیکتاتۆرپه‌روه‌رییه ـ ده‌هێننه‌وه و خه‌ڵک له ده‌ره‌نجامه چاوه‌ڕواننه‌کراو و نه‌رێنییه‌کانی هه‌وڵدان بۆ رووخانی رێژیم ده‌تۆقێنن و ئه‌وان تووشی دوودڵی و گومان ده‌که‌ن، که نه‌کا ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که ئێستا ئه‌م حکوومه‌ته بۆیانی دابین کردووه له‌ده‌ست بده‌ن. ئه‌و کاته که بژارده‌کان و رووناکبیرانی وڵات که ده‌بێ میکانیزمی گۆڕان و وه‌رچه‌رخان بن پاش چه‌ند ده‌یه هه‌روا له بیری رێفۆرمی رێژیمدان و به‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی رێژیم‌دا نامه‌نووسینی یه‌ک لایه‌نه ده‌که‌ن و بۆ به‌شداریی خۆیان له هه‌ڵبژاردندا شه‌رت و مه‌رج داده‌نێن، واته ئه‌وه‌ی که رێژیم به فرمی و له‌سه‌ر حه‌ق ده‌زانن، هه‌رچه‌ند گله‌ییگه‌لێکیشیان له حکوومه‌ت هه‌یه. ئاکامی ئه‌م جۆره تێڕوانین و کرده‌وه‌یه، ده‌بێته ئه‌و ره‌وشه‌ی که ئێستا له وڵات‌دا ده‌یبینین و ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانێک که به‌بێ نیگه‌رانییه‌کی ئه‌وتۆ ته‌ڕاتێن ده‌که‌ن و ئه‌سپی خۆیان تاو ده‌ده‌ن. ئێمه له کاتێکدا شایه‌تی ئه‌م بابه‌ته داخاوییه‌ین که ته‌نیا له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوودا خه‌ڵکانی راپه‌ڕیوی چه‌ند وڵاتێک له دوور و نزیکمان، به لێیڕاوی و بێ دوودڵی بۆ رووخاندنی حکوومه‌ته دیکتاتۆره‌کان هاتوونه‌ته مه‌یدان و به دانی نرخه‌که‌ی به ئامانجی خۆیان گه‌یشتوون و ئێمه پاش چه‌ند ده‌یه هه‌روا له سه‌ره‌تای پێچی کۆڵانێکن(اندر خم یک کوچه‌ایم).
2ـ پێداچوونه‌وه‌ی دووباره‌ی مه‌رجه‌کانی رێفۆرمخوازه‌کان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا: ئازادیی به‌ندکراوانی سیاسی، دابینبوونی ئیمکانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و بێگه‌رد و ... و ئێستا که ئه‌م مه‌رجانه دابین نه‌بوون هه‌ر بۆیه له‌م هه‌ڵبژاردنه فه‌رمایشی، نمایشی و ...دا به‌شداری ناکه‌ن.
پرسیارێک که لێره‌دا دێته ئاراوه ئه‌وه‌یه که ئاخۆ ته‌نیا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه فه‌رمایشی و نمایشییه و هه‌شت هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس و ده هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا فه‌رمایشی و نمایشی نه‌بوون که ئه‌م دۆستانه تێیاندا به‌شدارییان کرد و که‌سانی دیکه‌شیان هان دا بۆ به‌شداریکردن تێیدا؟ ئاخۆ له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا ئازادیی به‌ندکراوانی سیاسی و ئیمکانی پێکهێنانی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد و ئازاد ره‌خسابوو؟ له بنه‌ڕه‌تدا چ جیاوازی یان جیاوازیگه‌لێک له نێوان میکانیزمه‌کان و یاساکانی هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی نۆیه‌می مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوودا هه‌یه؟ وادیاره که وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه به ته‌واوی روونه چوونکه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردووش‌دا ئێمه شایه‌تی دووپاتکردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمایشی بوون و نمایشی بوون و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندازیاری بۆکراو بووین که به زۆری له زمانی به‌ربژاره رێفۆرمخوازه شکستخواردووه‌کانه‌وه ده‌رده‌بڕدران. ئێستا ئه‌گه‌ر رێفۆرمخوازه‌کان ئه‌و راستییه‌یان قبووڵ بێ که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردووش‌دا مه‌رجه دێموکراتیکه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن دابین نه‌بوون و به‌م هۆیه‌وه ئه‌وان و ته‌واوی خه‌ڵک شایه‌تی فه‌رمایشی بوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ئاکامه‌کانیان بوون، به‌م پێیه نه‌ده‌بوو له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌شدا به‌شدارییان کردبا ـ ئه‌و ئاکامه‌ی که له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێی گه‌یشتوون که ئاکامێکی درووسته ـ هه‌ر بۆیه لانیکه‌م داوای لێبوردنێک به هاونیشتمانانی خۆیان قه‌رزدارن، به‌و هۆیه‌وه که به وته‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ شێواندنی بیروڕای گشتی هه‌وڵیان داوه و له هه‌ڵبژاردندا به‌شدارییان کردووه و خه‌ڵکیان بۆ به‌شداربوون تێیدا هان داوه له کاتێکدا که ئیمکانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد دابین نه‌ببوو.
به‌م رابردووه‌وه به سانایی جێگای تێگه‌یشتنه که راگه‌یاندنی به‌شدارینه‌کردن له هه‌ڵبژاردنی خولی نۆیه‌می مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی‌دا که بڕیاره له مانگی ره‌شه‌مه‌دا به‌ڕێوه بچێ، له لایه‌ن رێفۆرمخوازه‌کان و ئه‌م گرووپه له رووناکبیران نه‌ک به هۆی ده‌سته‌به‌رنه‌بوونی مه‌رجه‌کانی ئه‌وان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردن، به‌ڵکوو له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که ئه‌م جاره له لایه‌ن شوورای نیگابانه‌وه زمه‌که به تیژتر ده‌بینن و به‌و راستییه گه‌یشتوون که نه ته‌نیا باسێک له قبووڵکردنی مه‌رجه داواکراوه‌کانی ئه‌وان له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه له‌ئارادا نیه به‌ڵکوو ئه‌وه رێبه‌ریی رێژیمه که بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا مه‌رج بۆ ئه‌وان داده‌نێ و راده‌گه‌یه‌نێ: که‌سانێک له‌وان ده‌توانن له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بکه‌ن که له کرده‌وه‌کانی خۆیان په‌شیمانبوونه‌وه رابگه‌یه‌نن و به‌ڵێن بده‌ن که بۆ جارێکی دیکه تووشی وه‌ها هه‌ڵه‌گه‌لێک نابن. ئاکامی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی رێژیم راست به‌و واتایه بوو که ئه‌سته‌م دێته به‌رچاو رێژیم سه‌ڵاحییه‌تی که‌مینه‌یه‌کی هه‌رچه‌ند لاواز له به‌ربژاره‌کانی ئه‌م گرووپه په‌سند بکا تا ئه‌وان ده‌رفه‌تی به‌شداری له کێبه‌رکێکانی هه‌ڵبژاردنیان هه‌بێ، به‌م پێیه جارێ ده‌رگا به روویاندا به‌ته‌واوی داخراوه.
به‌ره‌نجامی ئه‌م به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌مجاره‌ش رێفۆرمخوازه‌کان خه‌ریکی شێواندنی بیروڕای گشتین، چوونکه به‌ته‌مان به نادرووست وه‌ها له‌نێو بیر و مێشکی خه‌ڵک بهاوێن که ئه‌وان به هۆی ده‌سته‌به‌رنه‌بوونی داخوازییه‌کانیان که ئازادیی به‌ندکراوانی سیاسی، پێبه‌ندبوونی هه‌مووان به یاسای بنه‌ڕه‌تی و دابیننه‌بوونی ئیمکانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی بێگه‌رد و ئازاده، له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری ناکه‌ن تا به‌م شێوه‌یه له به‌رانبه‌ر خه‌ڵک و له جێگای ئه‌و هه‌مووه خزمه‌تکردنه به رێژیم و به‌تینڕاگرتنی ته‌نووری هه‌ڵبژاردنه‌کانی رابردووی، له باتیی داوای لێبوردن، داواکاریش بن!، له کاتێکدا که پێشینه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌و ئاکامه‌ش گه‌یشتبان که ژماره‌یه‌کی که‌میان ده‌یتوانی له بێژنگی شوورای نیگابانه‌وه تێپه‌ڕێ و بتوانێ له کێبه‌رکێی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نمایشی، فه‌رمایشی و بێ سوود و ...دا به‌شداری بکا، بێ تۆزقاڵێک دوودڵی جارێکی دیکه به‌شدارییان ده‌کرد، هه‌روا که له رابردوودا به‌شدارییان کردووه و ئازادنه‌بوونی به‌ندکراوانی سیاسی و ... ویستی پته‌وی ئه‌وانی بۆ گه‌رمکردنی ته‌نووری هه‌ڵبژاردن له‌رزۆک نه‌ده‌کرد، چوونکه سه‌ره‌ڕای ته‌واوی ئه‌و گله‌یی و دڵ ئێشاوییانه‌ی که له رێژیم هه‌یانه، ئه‌وان به سه‌دان به‌ند به ناو‌کی رێژیمه‌وه گرێدراون و به‌م هۆیه‌وه ده‌بینین له ته‌واوی ئه‌م راگه‌یه‌ندراو و به‌یاننامانه‌دا نه باس له بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردنه و نه هاندانی خه‌ڵک بۆ به‌شدارینه‌کردن تێیدا، چوونکه هێشتاش چاوه‌ڕێی به‌خششی رێبه‌ری و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی پڕ له گه‌وره‌یی شوورای نیگابانن تا به‌ڵکوو له رووی به‌زه‌ییه‌وه ده‌لاقه‌یه‌کی چووکه به‌ره‌و روویان بکاته‌وه و ئه‌وان له دوایین ده‌رفه‌ته‌کاندا خۆیان بۆ ته‌بلیغ به مه‌به‌ستی به‌شداریی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردندا به‌رهه‌ڤـ بکه‌ن و به‌م شێوه‌یه ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌یی و ئیلاهیی خۆیان له هه‌مبه‌ر رێژیمه‌که‌یان راپه‌ڕێنن و نیشانی بده‌ن که ئه‌وان هه‌روا ئاماده‌ن له رێگای هه‌رمانکردنی ئه‌م رێژیمه له ژێر هه‌ر ئه‌م یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌دا بێ یه‌ک وشه زیاد و یه‌ک وشه که‌م و هه‌بوونی بنه‌مای به‌رزی! وه‌لی فه‌قیه دڵسۆزی و نیازپاکیی خۆیان به حکوومه‌تی ئیمام زه‌مان بسه‌لمێنن. له به‌رانبه‌ردا ته‌نیا چاوه‌ڕوانییان هه‌بوونی به‌شێکی هه‌رچه‌ند که‌م له ده‌سه‌ڵات و پوانگه‌لێکه که لێی بێبه‌ش بوون.