کوردستان میدیا: ژنێکی نیشتمان پەروەر و ناسراو و دۆستی حیزب لە ناوچەی پیر محەممەدی بۆکان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە مریەم مەولانی خەڵکی گوندی پیربادینی ناوچەی پیر محەممەدی بۆکان بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
تەرمی دایە مریەمی نیشتمان پەروەر رۆژی شەممە رێکەوتی ١٤ی رێبەندان بە بەشداریی بەرچاوی خەڵکی ناوچەکە لە گۆڕستانی گوندی پیربادین بە خاک سپێردرا.
ماڵی دایە مریەم لە ماوەی ساڵانی خەباتی چەکداری هێزی پێشمەرگەی کوردستاندا پەناگەیەکی قایم و شوێنی حەسانەوەی پیشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە مریم و خەڵکی ناوچەکە دەکات.
رۆحی شاد