کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەڵاڵەی پێشنیار کراوی حیزبی دێمۆکرات لە شۆرای ئەنترناسیۆنال سوسیالیست

14:41 - 18 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: گەلاڵەی پێشنیار کراوی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە پێشل کردنی مافی نەتەوەکانی ئێران، لەلایەن شۆرای ئەنترناسیۆنال سوسیالیستەوە پەسند کرا.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەم گەڵاڵەیە زیاد بوونی رێژەی ئیعدامی چالاکانی سیاسیی کورد، بەلوچ و عەرەبی تێدا گونجابوو و پاش پێداچوونەوە لەلایەن شۆرای ئەنترناسیۆنال سوسیالیستەوە پەسند کرا.
دەقی گەڵاڵەکە بەم چەشنەیە:


زیاد بوونی ژمارەی ئەو چالاکە سیاسییانەی کەلە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ئیعدام دەکرێن و هەروەها بە لەبەرچاو گرتنی ئەو راستییەی کە چەندین چالاکی سیاسیی کورد بە بێ پرۆسەیەکی یاسایی شیاو، حوکمی ئیعدامیان بۆ دەرکراوە، هۆکارگەلێکی جیدین بۆ ئەوەی سوسیالیست ئەنترناسیۆنال لەم بارەوە نیگەران بکا.
سوسیالیست ئەنترناسیۆنال پێویستە داوا لە حکوومەتی ئێران بکا کە رێز لە مافی چالاکانی سیاسی و هەروها رۆژنامەوانان و چالاکانی مافی ژنان، خوێندکاران و کرێکاران بگرێ.
سوسیالیست ئەنترناسیۆنال دەبێ ئەوپەڕی پەرۆشیی خۆی سەبارەت بە بەردەوام بوونی ئێران لە بەکار بردنی مادەی ١٨٨ قانوونی جەزایی ئەم وڵاتەدا دەرببڕێ، مادەیەک کە ئەندامان، لایەنگران و هەوادارانی هەر حیزبێکی کوردی، عەرەبی و بەلووچی بە مفسد فی الارض و محارب لەقەڵەم دەدا و بەپێی ئەم مادەیە دەبێ سزای سێدارە و ئیعدام بکرێن.