کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت کۆچی دوایی کرد

20:12 - 18 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: ئەحمەد دەرویش مەلا ئەندامی لە مێژینەی حیزبی دێمۆکرات لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مام ئەحمەد تێکۆشەرێکی ناسراو و باوکی محەممەد ئەمین مەحموودی شەهیدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو.
مام ئەحمەد لە بزووتنەوەی چەکدرایی ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ هاوڕێ لەگەڵ شەهید مەلا ئەحمەد شەڵماشی لە ناوچەی سەردەشت و دەوروبەریدا چالاکی و تێکۆشانی هەبووە.

پاش گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری ئه‌و جوولانەوەیە بۆ هەرێمی کوردستان مام ئەحمەدیش ئاوارە دەبێ ولە ساڵی 1357 جارێکی دیکە دەگەرێتەوە ئێران و ده‌بێتەوە‌ پێشمه‌رگه‌.
محەممەد ئەمین مەحموودی کوڕی مام ئەحمەد رێکەوتی ٩‌ی مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٧٤ بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سەردەشت شەهید بوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵی مام ئەحمەد دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد