کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵێک لە بەرهەمەکانی شکسپییەر بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

14:34 - 19 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: چەندین بەرهەمی شانۆنامەیی ڤیلیام شکسپییەر لەلایەن نووسەر و وەرگێڕێکی کوردستانی تورکیەوە دەکرێنە کوردی.


کاوە نەمر کە پێشتریش شانۆنامەی هملێتی شکسپییەری بە زاراوەی کرمانجی بڵاو کردبووە، بڕیارە چەند بەرهەمی دیکەی ئەو نووسەرە وەرگێڕێتە سەر زمانی کوردی.
ناوەندی فەرهەنگیی لیز لە تورکیە کە کاری چاپ و بڵاوی کردنەوەش دەکا، رایگەیاند، چەند بەرهەمی شکسپییەر بە ناوەکانی ئوتیللوو، رومیۆ و ژوولیەت، نیمە شب تابستان، مەکبەس بڕیارە لە وەرگێڕانی کاوە نەمرەوە چاپ و بڵاو بکرێتەوە.
ئەو وەرگێڕە کوردە لەو باوەڕە دایە، بەپێی ئەوەی کە کتێبی هملێت لەلایەن هاووڵاتییانەوە پێشوازیی باشی لێ کرا، هاندرام کە بەرهەمەکانی دیکەی شکسپییەریش بکەمە کوردی.
کاوە نەمر تەمەنی ٣٨ ساڵە و لە شاری ئەغدیر لە تورکیە لەدایک بووە و هەتا ئێستا زیاتر لە ٢٥ کتێبی بە زمانی کوردی بڵاو کردۆتەوە.