کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی بەناوبانگی ناوچەی سەردەشت کۆچی دوایی کرد

16:28 - 19 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: ئەحمەد ئایشەگوڵێ کەسایەتیی خوشناوی ناوچەی سەردەشت و دۆستی حیزبی دێمۆکرات، بەهۆی پیری لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٧ی رێبەندان ئەحمەد عەلی‌پوور ناسراو بە ئەحمەد ئایشەگوڵێ خەڵکی گوندی قەلەڕەش و کەسایەتیی خۆشناو و بەناوبانگی ناوچەی سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەد عەلی‌پوور تێکۆشەرێکی ناسراو و بەناوبانگی سەردەمی خەباتی چەکداریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو و ماڵ و مەزراکەشی هەمیشە شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگە بووە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی پەژارەی خۆی لە خەمی لەدەست دانی ئەحمەد ئایشەگوڵێ، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاریی دەکات.
رۆحی شاد