کوردستان میدیا: شاندی پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکرات لە هەولێر بە سەرپەرستی محەممەد ساڵح قادری بە مەبەستی پێرۆزبایی دامەزرانی ١٨ ساڵەی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان سەردانی سکرتاریای ئەو حیزبەیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو سەردانەدا محەممەد ساڵح قادری بەرپرسی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکرات لە شاری هەولێر و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، پیرۆزبایی لە ئەندامانی رێبەری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان کرد.
ئەو شاندە لەلایەن ساڵح کاکەیی و هەڤاڵ رزگار ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی کرێکاران و رەنجدەران کوردستانەوە پێشوازییان لێ کرا.
لەو چاوپێکەوتنەدا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت ئێران تاوتوێ کرا و تیشک خرایە سەر گرینگیی رۆڵی کورد لەو گۆڕانکارییانەدا.