کاوه‌به‌هرامی
ئێران وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه‌یه، مێژووی سیاسی، جوغرافیایی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوری هه‌ر کام له‌نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، فاکته‌رێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه‌و جیاوازی هه‌رکام له‌نه‌ته‌وه‌کان له‌یه‌کتر.
سیستمه پاوانخواز و دیکتاتۆره‌کان له ئیمپراتۆرییه‌وه بگره هەتا سیستم ه‌پاشایه‌تی و به‌ناو کۆمارییه‌کان له‌رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست میکانیزمی پێکه‌وه‌بوونی نه‌ته‌وه‌کان بۆ حاکمیه‌ت و خۆ سه‌پاندن به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وانه‌دایه.
مۆنتیسکیۆ فه‌یله‌سووفی به‌ناوبانگ ده‌لێ : ده‌وڵه‌ته گه‌ورەکان ده‌بێ له‌نێوان دوو چه‌مکی سته‌مگه‌ری یان فدراڵیزم یه‌کیان هه‌ڵبژێرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌دوو سیسته‌می سیاسی دژ به‌یه‌کن که‌جیاوازی نیوان دێمۆکراسی له‌سیسته‌می فیدراڵ و دیکتاتۆری پاوانخواز له‌سیسته‌می تۆتالیتری ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌کوردستانی ئێران پاش شه‌ڕی چالدران و دابه‌شکرانی کورد له‌نیوان دوو ئیمپراتۆری سه‌فه‌وی و عوسمانی به‌رده‌وام بۆ سه‌ربه‌خۆیی و گه‌یشتن به‌مافی چاره‌ی خۆ نووسین خه‌باتی کردووه.
فاکته‌ره جۆراوجۆره‌کان وه‌ک فه‌قری مادی، نه‌بوونی رێگای ئاو و هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی و جیهانی کۆسپی سه‌ر رێگای گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی کورد بوون و له‌م ده‌رفه‌تانه‌دا سیسته‌می سیاسی واته رێژیمی دیکتاتۆری له ئێران ده‌بێته‌میکانیزمی سه‌ره‌کیی بۆ به‌هێز کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌ک فارس و له بواره جۆراوجۆره‌کان وه‌ک خوێندن و نووسین به زمانی فارسی و پاڵپشتیکردنی ئه‌م زمانه و په‌راوێز خستنی زمانه‌کانی دیکه‌و ته‌نانه‌ت به‌رگری و کۆسپ دانان بۆ خوێندن و نووسین به‌زمانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌وه گرینگ‌ترین میکانیزم بۆ به‌هێز کردنی ده‌سه‌ڵاتی فارسه‌کان له‌ئێران دا بووه.
فدراڵیزم سیسته‌می هه‌نووکه‌یی پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران خراوه‌ته‌به‌ر باس سیستمێکه که هه‌ڵگری ئه‌گه‌ری له‌ناوبردنی سته‌مگه‌ری و به‌رقه‌رار کردنی دێموکرات و پاراستنی که‌رامه‌ت و مافی مرۆڤه‌و سیسته‌مێکه که کۆمه‌ڵێک یه‌که‌ی سیاسی سه‌ربه‌خۆ له سنووری ده‌وڵه‌تێک دا پێکه‌وه‌کۆ ده‌بنه‌وه‌و قورسایی سه‌ره‌کی ئه‌م سیستمه‌له‌سه‌ر رێکخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌دروست ده‌بێت که‌به‌شه‌جیاوازه‌کانی ده‌وڵه‌تێک له‌سه‌ر ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌پێکه‌وه‌گرێ ئه‌دات.
لێره‌دا پێویسته ئاماژه به گرینگ‌ترین بابه‌تی فیدراڵیزم بکه‌ین که ده‌توانین فاکته‌ری سه‌ره‌کی بۆ پێکه‌وه ژیان و پێکه‌وه هه‌ڵکردنی نه‌ته‌وه‌کان بێت، ئه‌ویش دابه‌شکردنی سه‌روه‌رییه. واته سیاده که‌له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی ناوه‌ندی و ده‌وڵه‌ته هه‌رێمیه‌کان له چوارچێوه‌ی هه‌مان ده‌وڵه‌ت‌دا دروست ده‌بن. ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی خاوه‌نی هه‌موو سه‌روه‌رییه‌ک نیه، سه‌روه‌ری له نیوان کۆمه‌ڵێک ده‌وڵه‌ت که ئه‌وانیش خۆیان خاوه‌نی سه‌روه‌رین که له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه‌هیچ یه‌ک له‌ده‌وڵه‌ته‌هه‌رێمه‌کان له ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیکه‌که‌متر نابێت، جگه‌له ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یاساییانه‌که‌بۆ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌رێمه‌کان یان په‌یوه‌ندییه‌نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ... هتد دیاری کراون.
که‌وابوو له‌سیسته‌می فیدراڵی دا هه‌م ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندی و هه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌رێمییه‌کان یاسایین و له رێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه و به‌ده‌نگی خه‌ڵک رێکخراون، ئه‌مه بۆ خۆی یه‌کێک له‌رێگا سه‌ره‌کییه‌کانی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دیکتاتۆرییه.
ئه‌مه‌دابه‌شکرندنی سه‌روه‌رییه‌له‌نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و حکومه‌ته‌هه‌رێمییه‌کاندا پره‌نسیپێکی سیاسییه‌که‌حکومه‌ته‌دیکتاتۆرییه‌کان له‌حکومه‌ته‌فیدرالی و دێموکراسییه‌کان جیا ده‌کاته‌وه.
به‌پێی پره‌نسیپی دابه‌شکردنی سه‌روه‌ری هه‌رێمه‌کان له‌بواری ئیداری و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه‌سه‌ربه‌خۆ ده‌بن و به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی که‌سایه‌تی خۆیان وه‌رده‌گرن و بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری و چۆنێتی پێڕاگه‌یشتنی هه‌رێمه‌کان له‌سه‌لاحیه‌تی خۆیان ده‌بێ.ئه‌م شێوه‌به‌ڕێوه‌به‌رییه‌هه‌م برۆکراسی ئیداری که‌م ده‌کاته‌وه‌و ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌خه‌ڵکی هه‌رێمه‌کان له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی خۆیان به‌شدار بن و هه‌م له‌بواری سیاسی، جوغرافیایی، فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێ بووژانه‌وه‌به‌خۆیه‌وه‌ببینێت و به‌شێوه‌یه‌کی نسبی به‌شێک له‌مافی خۆیان وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه‌بۆ خۆی گه‌وره‌ترین کۆسپه بۆ پاوانخواز به‌تایبه‌تی بەشێک لە فارسە رادیکاڵەکان. ئه‌وان به درێژایی مێژوو وا فێربوون که ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م بن، سه‌روه‌ری و سیاده‌ی هه‌مووان به‌ده‌ستی ئه‌وان بێت.هه‌ر بۆیه‌کاتێک باسی فیدرالیزم ده‌کرێ له‌جێی خۆ هه‌ڵده‌به‌زنه‌وه، په‌لاماری نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ده‌ده‌ن و باس له‌یه‌کپارچه‌یی ئێران ده‌کەن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێران ته‌نیا هی فارسه‌کان بێت و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی به‌زۆر ئێرانی کراو مافی بڕیار دان و داکۆکی له‌سه‌ر داخوازه‌کانی خۆیان نه‌بێت.
له‌یه‌ک مانگی رابردوودا چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌له‌لایه‌ن فارسه‌کانه‌وه‌گیراوه‌که‌به‌بێ هۆکار دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ سیسته‌می فیدرالیزم کرد و وایان گه‌یاندووه که فیدراڵیزم سه‌ره‌تای دابه‌شبوونی ئێرانه. کاتێک ئێوه‌له‌لوسانجلێس و هه‌نده‌ران تۆزی خه‌باتتان لێ نه‌نیشتووه‌و ته‌نیا له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه‌بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئێران ده‌گه‌ڕێن، ئێمه‌وه‌ک گه‌لی کورد له‌کوردستانی ئێران به‌درێژایی 7 ده‌یه‌ی رابردوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمه پاشایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تییه که ئێوه ده‌تانهه‌وێ جارێکی دیکه‌به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا بیسه‌پێنن خه‌باتی خوێناویمان کردووه‌وا وێده‌چێ به‌سوێند و قورئانمان بۆ یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران باوه‌ر نه‌که‌ن ده‌تانهه‌وێ سیسته‌می داهاتووی ئێران دیسان حکومه‌تی پاشایه‌تی یان به‌ناو کۆماری دیکتاتۆری بێت که‌له‌گه‌ڵ خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی کورد له کورد‌ستان یه‌ک ناگرێته‌وه.
سه‌ربه‌خۆیی مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانه‌و ئه‌گه‌ر برواتان به‌ئازادی به‌یان و بیر و قه‌ڵه‌م هه‌یه، نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ده‌بێ ئازادانه‌مافی چاره‌ی خۆیان دیاری بکه‌ن.کێ ئه‌و مافه‌ی به‌ئێوه‌داوه له‌دووره‌وه‌دیاریکه‌ری مافی چار‌ه‌نووسی گه‌لانی ئێران بن؟
خه‌باتی ئێمه‌خه‌باتێکی ره‌وایه‌خه‌بات بۆ ئازادی و رزگاری و مافی چاره‌ی خۆ نووسین و رێگا ناده‌ین که‌قه‌یمی گه‌له‌که‌مان بن. فیدرالیزم که‌مترین مافی نه‌ته‌وه زوڵم لێکراوه‌کانی ئێرانه، وشه‌ی ئازادی چه‌مکی ره‌هایه‌و ناتوانێ سیستمی سیاسی بێت. ئه‌م شیوه‌باس و راوێژه‌وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌تای راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێرانه‌که‌له‌ناکاودا ئه‌و جه‌واشه‌کارییه‌لێ شین بوو که‌نزیک به34 ساڵه‌به‌ده‌ستیه‌وه‌ده‌ناڵێنین.
له‌کۆتاییدا سه‌ربه‌خۆیی مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی ئێران وه‌ها هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی بکرێ له‌وانه‌یه، دابه‌شبوونی ئێران بۆ ئێوه‌نیگه‌رانی به‌دواوه‌بێت.
ئیستراتیژی کورد ئازادی و دێموکراسی و گه‌یشتن به‌مافی نه‌ته‌وایه‌تییه، پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ئێران کاتێک بۆ ئێمه‌پیرۆزه‌که‌له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا به‌مافه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆمان بگه‌ین.