کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

15:34 - 22 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: دایکی شەهیدێکی حیزبی دێمۆکرات لە شارۆچکەی میراوای سەربە شاری بۆکان بەهۆی نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، زێنەب کوچکە دایکی مەنسوور محەممەدپوور شەهیدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا مالاوایی لە ژیان کرد.
دایە زێنەب هەر لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران ‌و خەباتی ئاشکرای حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران یار‌ و یاوەری هێزی پێشمەرگە بووە ‌و هەمیشە ماڵەکەی شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەکانی دێمۆکرات بووە.

3661.jpg


تەرمی دایە زێنەب لە ئاوایی عەزیزکەند شوێنی لەدایک بوونی ئەسپێردەی خاک کرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە زێنەب دەکا ‌و خۆی بە شەریک خەمیان دەزانێ.
رۆحی شاد