کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فێستیڤاڵێكی دیكۆمێنتاری لە ژێر ناوی \"وەهمی بەهەشت\" لەهەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت

13:02 - 23 رێبەندان 2712

كوردستان میدیا: فێستیڤاڵێكی تایبەت بە كۆچبەرانی كورد بۆ وڵاتانی ئورووپایی، لەشاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، فێستیڤاڵی وەهمی بەهشت رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە رێكەوتی ٢٥ و ٢٦‌ی رێبەندان لە هۆڵی رۆشنبیریی شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
ئەو فێستیڤاڵە بەمەبەستی زیاتر خستنە رووی كێشە و نەهامەتییەكانی كۆچبەرانی كورد كە بە شێوەی نایاسایی خۆیان دەگەیەنە وڵاتانی ئورووپایی ساز دەكرێت.

فێستیڤاڵەكە بە هاوكاری وەزارەتی رۆشنبیریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەنتەری میدیای سەربەخۆ بەڕێوە دەچێت.

لەماوەی ئەو دوو رۆژەی كاری فێستیڤاڵەكەدا كۆمەڵێك فیلمی پێوەندیدار بە كۆچبەرانی كورد نمایش دەكرێت و هاوكاتیش پێشانگایەكی هونەری و وێنە دەكرێتەوە.