کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هونەرمەندێکی کورد خەڵاتی باشترین ئاوازدانەری لە تورکیە پێ بەخشرا

13:14 - 24 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: هونەرمەندێکی هەرێمی کوردستان باشترین خەڵاتی ساڵی ٢٠١٢ی ئاوازدانەریی لە شاری ئیستانبووڵ پێ بەخشرا.


فیستیڤاڵێکی ساڵانەی مووزیسین لە وڵاتی تورکیە بەڕێوە چوو و هەڵکەوت زاهیر هونەرمەندی کورد، توانیی خەڵاتی ئەو فیستیڤاڵە بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
لەو فیستیڤاڵەدا زیاتر لە ٥٠ ئاوازدانەر لە سەرانسەری دونیادا بەشدار بوون.
هەڵکەوت زاهیر دانیشتووی شاری هەولێرە و لە وڵاتی ئاڵمان خوێندنی لە بواری مووزیک تەواو کردووە و خاوەنی زۆر بەرهەمی هونەرییە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی شەفەق نیووز، کۆمێتەی چاوەدێری بەسەر ئەو فیستیڤاڵە، دوای هەڵسەنگاندنی ٣٥ بەرهەمی هەڵکەوت زاهیر، ئەو خەڵاتەی پێ دراوە.