• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئێران چاوی لە رێبەریی ئایینی بۆ شیعەکانی عێراقە

زایینی: ٢٢-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠٢/٠٣ - ١٨:٢٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئێران چاوی لە رێبەریی ئایینی بۆ شیعەکانی عێراقە
و: کەریم پەرویزی

ئاسۆشێتێد پرێس، رۆژی 5 ی ئاوریل، راپۆرتێکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە دۆخی رێبەریی ئایینی لە نێو شیعەکانی عێراقدا و بەرنامەکانی کۆماری ئیسلامی لەو بارەوە کە کورتەیەکی ئاماژە پێ دەدەین.

نووسەرانی راپۆرتەکە لە سەرەتادا دەڵێن کە ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە کە رووحانییەکی ئووسولگەرای نیزیک بە رێبەری رێژیم، بکا بە جێگری رێبەری روحانیی شیعەکانی عێراق و ئەم کارەی هێزێکی زۆر بەرفراوان بە تاران دەدا کە لەسەر دراوسێکەی کاریگەری هەبێ.

رێبەری رووحانیی شیعەکانی عێراق، ئایەتوڵڵا سیستانی، تەمەنی 81 ساڵە و گەورەترین کەسایەتیی کاریگەر لە نێو شیعەکانی عێراق و هەروەها لە نێو شیعەکانی جیهاندایە. دوای هێرشی ئامریکا بۆ عێراق و نەمانی سەددام، ئەو توانیویەتی کە دەورێکی کاریگەری لە داڕشتنەوەی عێراقی نوێدا هەبێ.

ئەو کەسەی کە ئێران دەیەوێ جێگای سیستانی بگرێتەوە، ئایەتوڵڵا مەحموود شاهروودییە کە لە نێو بەڕێوەبەرانی رووحانی ئێراندا جێگای هەستیار و بەرزی هەیە. ئەو دە ساڵ بەرپرسی دەزگای قەزایی رێژیم بووە و دەورێکی بەرچاوی لە سەرکوتکردنی چاکسازیخوازەکاندا هەبووە و لە یەکێک لە شوورا گرینگەکانی کۆماری ئیسلامیدا جێی گرتووە.

شاهروودی لە نەجەف دەرس دەڵێتەوە و نەجەف، ناوەندیی ئایینی و گرینگترین شار بۆ هەموو شیعەکانی جیهانە کە ژمارەیان دەگاتە 200 میلیۆن کەس. لە شارەکی سەدری شاری بەغداد پۆستێرەکانی شاهروودی هەڵواسراون و ئەم شارەکە نیزیک بە 5/2میلیۆن کەس حەشیمەتی هەیە. ئێران ئێستا، پێوەندیی سیاسی و ئابووریی چڕوپڕی لەگەڵ عێراقدا هەیە و گەر شاهروودی جێگای سیستانی وەکوو مەرجەعی گەورەی شیعەکان بگرێتەوە، دەنگی ئێران لە عێراقدا بەرزتر دەبێتەوە. نووسەرانی راپۆرتەکە لە درێژەدا باس لەوە دەکەن کە شاهروودیی تەمەن 63 ساڵە دەتوانێ دەورێکی زۆر بەرچاوتر و کاریگەرتر لە سیستانی، لە سیاسەتی عێراقدا بگێڕێ. چوونکە سیستانی سەر بە مەکتەبی نەجەفە کە نایەوێ رووحانییەکان بە شێوەیەکی رەسمی لە حکوومەتدا دەوریان هەبێ و شاهروودی سەر بە مەکتەبی کۆماری ئیسلامییە کە دەیەوێ رووحانییەت حکوومەت بگرێتە دەست.

راپۆرتەکە وێڕای وتووێژ لەگەڵ چەند کەس و زانیاریوەرگرتن لە خەڵکانێک کە ئاگاداری هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی لەو بارەوەن و نیگەرانی ئەوەن کە ئێران دەست بە سەر رووحانییەتی ئایینی لە عێراقدا بگرێ، ئاماژە بەوە دەکا کە زۆر کەس نەیانوێراوە ناویان بهێنن و زانیارییەکانیان داوە بەڵام داوایان کردووە کە ناوەکانیان بە نهێنی بمێنێتەوە.

دوایی باس لە چۆنیەتیی بەرنامەداڕشتنی کۆماری ئیسلامی بۆ پەرەدان بە لایەنگرانی سەر بە مەکتەبی کۆماری ئیسلامی لە نێو شیعەکاندا دەکات. راپۆرتەکە باس لەوە دەکا کە هەندێک لە لاوانی شیعە خوازیاری ئەوەن رووحانییەت بە شێوەی عەمەلی زۆرتر لە حکوومەتدا دەوری هەبێ و کۆماری ئیسلامیش لەو خاڵەوە دەست پێ دەکا.

سەرچاوە:
AssociatedPress
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا