کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی سەردەمی کۆماری کوردستان کۆچی دوایی کرد

14:51 - 24 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: فەرماندەیەکی سەردەمی کۆماری کوردستان لە ناوچەی ورمێ بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فەرماندەیەکی سەردەمی کۆماری کوردستان بەناوی حوسێن ئیسماعیل‌زادە خەڵکی گوندی مەڕنە سەربە ناوچەی سۆمای برادۆست بەهۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
مام حوسێن سەرەڕای کەم بوونی تەمەنی بەهۆی لێهاتووییەوە وەکوو فەرماندەی سپای میللیی کوردستان هەڵبژێردرا و پاش رووخانی کۆماریش دەستی لە خەبات و تێکۆشان بەر نەدا و لە ریزەکانی حیزبی دێمۆکراتدا مایەوە و پاشتریش لە شۆڕشی ساڵەکانی ٤٦ ــ ٤٧دا بەشداریی کرد.

3678.jpg


حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مام حوسێن دەکات و خۆی لە خەمیاندا بە بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد