کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێمۆکرات لە فەڕانسە لە کۆنگرەی حیزبی کۆمۆنیستی ئەو وڵاتە بەشداریی کرد

20:18 - 24 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: خوسرەو عەبدوڵڵاهی نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران لە لە ٣٦مین کۆنگرەی حیزبی کۆمۆنیستی ئەو وڵاتە بەشداریی کرد.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حیزبی کۆمۆنیستی فەڕانسە نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ٣٦مین کۆنگرەی ئەو حیزبە کەلە رێکەوتەکانی ١٩، ٢٠، ٢١ و ٢٢ ی رێبەندان لە شاری سەن سان بەڕێوەچوو، بەشداریی کرد.
لەم کۆنگرەیەدا وێڕای بەشداریی ٧١٦ نوێنەری فیدراسیۆنەکانی حیزبی کۆمۆنیستی فەڕانسە، زیاتر لە ١٠٠ نوێنەری حیزبەکانی کۆمۆنیستی، دێمۆکرات و پێشکەوتنخوازەکانی سەرانسەری جیهان بەشداری ئەو کۆنگرەیە بوون.
لە پەراوێزی کارەکانی ٣٦مین کۆنگرەی حیزبی کۆمۆنیستی فەڕانسە، نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکرات لەگەڵ چەندین کەسایەتیی حیزبیی فەڕانسە و جیهان دیدار و چاوپێکەوتنی پێک هێنا.