کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەکی ئایینیی ناوچەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد

12:55 - 25 رێبەندان 2712

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی ئایینی و نیشتمانپەروەر، لە ناوچەی لاجانی پیرانشار بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مامۆستا عەبدوڵڵا عومەری خەڵکی گوندی تووژەڵێی ناوچەی لاجانی پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حاجی عەبدوڵڵا عومەری مەلای گوندی گەرگوولی ناوچەی لاجان بوو و ئەو کەسایەتییە ئایینییە کەسێکە نەتەوەیی و نیشتمانپەروەر بوو.
ئەو مامۆستا ئایینییە لە ساڵەکانی ١٣٦٠ـەوە هەتا ١٣٦٢ ئەندامی کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات لە لاجان بووە و بە دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی وەک دادوەرێک بەڕێوە بردووە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی حاجی مەلا عەبدوڵڵا دەکات.
رۆحی شاد